ڕێكخراوی کۆچی نێوده‌وڵە‌تی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ٢٠ نیسان، كه‌شتییه‌ك كه زیاتر له ٣٠٠ کۆچبەری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو، له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا نوقم بوو.
ئه‌و ڕێكخراوه كه باره‌گاكه‌ی له شاری ژنێڤی سویرایە بڵاویکردەوە، نوسینگه‌ی ڕێكخراوه‌كه له ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا ، داواكارییه‌كی به‌هاناوه چوونی ئه‌و كه‌شتییه‌ی پێگه‌یشتووه كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا مەترسی نقووم بوونی لەسەربووه.
نوسینگەی ڕێکخراوەکە لە ئیتالیا ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندیەکەی كردووه، پێی ڕاگه‌یاندوون، كه‌شتیییەکە لە كاتی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا خەریک بوو نقووم ده‌بوو، کە زیاتر له ٣٠٠ كۆچبه‌ری لەگەڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو.
پێشتر بانكیمۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌رپرسیارێتی په‌نابه‌ران له ئه‌ستۆ بگرن.
به‌هۆی شەڕو نائارامییەکان لە ژمارەیەک لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەو شوێنانە بۆ گه‌ڕان به‌شوێن ژیانێكی باشتردا، ڕوو له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و زۆرجاریش بەهۆی مەترسیەکانی کۆچ، کە بە زۆری لە ڕێگەی دەریاوە بەشێوەی نایاسایی ئەنجام دەدرێت، دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ئەو وڵاتانە.
No comments:
Post a Comment