Showing posts with label ده‌رفه‌تى خوێندن. Show all posts
Showing posts with label ده‌رفه‌تى خوێندن. Show all posts

Sunday, November 29, 2015

ئوسترالیا په‌نابه‌ران بۆ کامبۆدیا دیپۆرت ده‌کاته‌وه‌

ئوسترالیا به‌رده‌وامه‌ له‌ دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ وڵاته‌که‌یه‌وه‌ به‌ره‌و کامبۆدیا. 
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی ئوسترالیا به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی په‌نابه‌رێکی تریان لة دوورگه‌ی پاسفیکی ناورو به‌ره‌و کامبۆدیا گواستووه‌ته‌وه‌. ئه‌و په‌نابه‌ره‌ پێنجه‌م په‌نابه‌ره‌ که‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بگواسترێته‌وه‌ بۆ کامبۆدیا به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی ساڵی ڕابردووی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئوسترالیادا. جۆ لۆوری وته‌بێژی ئاسیای پاسفیکی ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئای ئۆ ئێم ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌نابه‌رێک گه‌یشتووه‌ته‌ کامبۆدیا و له‌و وڵاته‌ جێگیرکراوه‌. 
به‌پێی ڕێککه‌وتنێک له‌نێوان کامبۆدیا و ئوسترالیا له‌ ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٤دا هه‌ندێک له‌ په‌نابه‌ران له‌ ناوروه‌وه‌ ده‌گواسترێنه‌وه‌ بۆ کامبۆدیا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا حکومه‌تی ئوسترالی یارمه‌تی دارایی کامبۆدیا ده‌دات

Friday, November 27, 2015

له‌م ده‌رفه‌ته‌دا مانگ و نیوێک گه‌شتی ئه‌مه‌ریكا بکه‌

حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌رێی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ به‌غدا به‌رنامه‌یه‌كى خولی پێگه‌یاندنى سه‌ركرده‌ى هه‌یه‌ كه‌ گه‌نجی ته‌مه‌ن ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ وه‌رده‌گرێت و بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌ له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ى پێنج هه‌فته‌ راهێنانیان پێ ده‌كرێ و بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیش گه‌شتێك به‌نێو چه‌ند ولایه‌تێكی ناسراوی ئه‌مریكادا ده‌كه‌ن و ته‌واوى تێچووى گه‌شته‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مریكا دابین ده‌كرێت.
مه‌رجی وه‌رگرتن ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئینگلیزی بزانی قوتابی زانكۆ بێت و ته‌مه‌نت له‌نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵ بێت. ده‌توانی له‌ خواره‌وه‌ فۆرمی وه‌رگرتن پرِ بكه‌یته‌وه‌،
له‌م لینکه‌وه‌ زانیاری زیاتر و مه‌رجه‌کانی قبووڵکردن وه‌ربگره‌:
دوا رۆژی وه‌رگرتنى فۆرم ٢١ی مانگی دوازده‌ى ٢٠١٥یه‌.
تكایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێ و ناسیاوانه‌شت شه‌یری بكه‌ كه‌ مه‌رجی وه‌رگرتنیان تێدایه‌.

Thursday, May 14, 2015

بۆ ئه‌مه‌ریکا کۆچ بکه‌

کۆچ بۆ ئوسترالیا 

پرۆگرامی فوڵبرایت؛ دوو ساڵ خوێندنی ماسته‌ر له‌ ئه‌مریكا كه‌ سه‌رجه‌م تێچوونه‌كان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ دابینده‌كرێت.


مه‌رجه‌كان:
١. دانیشتووی عێراق بێت
٢. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس
٣. توانای زمانی ئینگلیزی، له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی تۆفڵ ٨٠ی هه‌بێت
٤. ئه‌زموونی دوو ساڵ كاكردن



Thursday, April 2, 2015

ئەمریکا دەرفەتی خوێندنی بۆ خوێندکارە عێراقیەکان ڕاگەیاند

باڵیۆزخانەی ویلایه‌ته‌ یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق بەرنامەی خوێندنی فولبرایتی بۆ خوێندکارانی عێراق ڕاگەیاند و خوێندکاران بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٦ دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.
سایتی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکاری عێراقی لەو بەرنامەیەدا ئاشکرا کردووە، بە شێوەیەک خوێندکار پێویستە هاووڵاتی عێراقی بێت و بەڵێن بدات دوای تەواوبوونی خوێندنەکەی بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

هەروەها دەبێت خوێندکار زمانی ئینگلیزی بە باشی بزانێت و بتوانێت لە تاقیکردنەوەی "تۆفڵ" لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە زیاتر لە ٨٠ نمرە بەدەست بهێنێت.

زەمالەی فولبرایت تێچوی دوو ساڵی خوێندنی ماستەر لە زانكۆکانی ئەمریكا بۆ خوێندکارە بیانییەکان دابین دەكات‌ و لە وەرزی پایزی ساڵی  ٢٠١٦دا دەست پێدەكات.
ئەم بەرنامەیە كێبڕكێی‌ و بەناوبانگە، لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریکا ‌و سیناتۆری ئەمریكی  كۆچكردو ویلیام جەی فولبرایت لە ساڵی ١٩٤٦ ڕاگەیاندراوە‌، تیایدا دەرفەتی خوێندنی ماستەر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زانكۆكانی ئەمریكا بۆ خوێندكارانی لێهاتوو و كەسانی پڕۆفێشناڵ دەڕەخسێنێت لە سەرانسەری جیهاندا، ئەوەش بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەكانیان ‌و پەرەپێدانی  تێگەیشتنی كەلتوری نێودەوڵەتییە.

Friday, March 20, 2015

ده‌رفه‌تی ٤٠ زه‌ماله‌ی خوێندن له‌ روسیا راگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتوان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی ئاگادار ده‌كه‌ین، كه‌ وڵاتی كۆماری روسیایی فیدرال ٤٠چل زه‌ماله‌ی خوێندنی پیشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی خوێندنی (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، پسپۆری پزیشكی، دكتۆرا) له‌ زانكۆكانی ئه‌و وڵاته‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌.
یه‌كه‌م: (١٩) زه‌ماله‌ی خوێندن (به‌كالۆریۆس) له‌وڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال:
مه‌رجه‌كان:
1.  ده‌بێت پێشكه‌شكار هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت.
2.  ده‌بێت پێشكه‌شكار ده‌رچوی خوێندنی زانستی یان وێژه‌یی بێت به‌ پێیی تایبه‌تمه‌ندی به‌رنامه‌كه‌.
3.  ده‌بێت ته‌مه‌نی له‌ ٢٥ ساڵ زیاتر نه‌بێت.
4. كاندیدی سه‌ركه‌وتو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به‌ مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ جێگیره‌كان.
5. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن ووڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال مانگانه‌ بڕی (٢٥٠) دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌  پێده‌درێت. هه‌روه‌ها كرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆیی له‌ زانكۆ بۆ دابین ده‌كرێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجی بیمه‌ی ته‌ندروستی و كرێی هاتووچۆ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ستۆی خوێندكار.
6.  دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌ی خواره‌وه‌ بریتیه‌ له‌ ١/٤/٢٠١٥

دووه‌م: (٢١) زه‌ماله‌ی خوێندن (ماسته‌ر و پسپۆری پزیشكی و دكتۆرا) له‌وڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال
مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگادار ده‌كه‌ین، كه‌ وڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال بیست و یه‌ك (١٦ ماسته‌ر و ٣ پسپۆڕی پزیشكی و ٢ دكتۆرا) زه‌ماله‌ی خوێندن پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی خوێندنی ماسته‌ر و پسپۆڕی پزیشكی و دكتۆرا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌:
مه‌رجه‌كان:
1. پێشكه‌شكار ده‌بێت مامۆستا یان فه‌رمانبه‌ر بێت له‌ دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
2. پێشكه‌شكار ده‌بێت به‌ لایه‌نی كه‌م دوو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له‌ پاش به‌ ده‌ستهێنانی دوایین بڕوانامه‌.
3. یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌كان له‌ زانكۆكانی كوردستان له‌ ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) له‌ مه‌رجی دوو ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر ده‌رچونیان ده‌به‌خشرێن.
4. ده‌بێت كۆ نمره‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ ٪٦٥ كه‌متر نه‌بێت.
5. ده‌بێت ته‌مه‌نی له‌ ٤٥ ساڵ زیاتر نه‌بێت.  (ئه‌مه‌ مه‌رجی لایه‌نی ڕوسیایه‌).
6. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌نها مۆله‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به‌ مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ی جێگیره‌كان.
7. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن ووڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال مانگانه‌ بری (٢٥٠) دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ پێده‌درێت و هه‌روه‌ها كرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆی له‌ زانكۆ بۆ دابین ده‌كرێت. به‌لام سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجی بیمه‌ی ته‌ندروستی و كرێی هاتووچۆ، ئه‌وا ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ستۆی كاندیده‌كه‌.
8.  دوا مۆله‌ت بۆ پێشكه‌شكردن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌ی خواره‌وه‌ بریتیه‌ له‌ ١/٤/٢٠١٥ .




تێبینی:
- ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاره‌زوی پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌كه‌ن، پێویسته‌ له‌ ریگه‌ی ئه‌م لینكه‌وە فۆرمی پێشكه‌شكردنی ئه‌لكترۆنی پڕ بكه‌نه‌وه‌، دواین كات رێكه‌وتی (1/4/2015)ه‌.

Friday, March 13, 2015

به‌رنامه‌ی ئیراسمۆس پلەس ده‌رفه‌تێكی زێرین بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا ده‌ڕه‌خسێنیت

ئیراسمۆس پلەس بەرنامەیەکی یەکێتی ئەوروپایە لە بوارەکانی پەروەردە و ڕاهێنان و گەنج و وەرزش بۆ ماوەی شه‌ش ساڵ (٢٠١٤ـ٢٠٢٠) کاردەکات، ئامانج له‌م بەرنامەیە چارەسەركردنی گۆرانکاری ئابوری کۆمەلایەتی، کار، گەشەکردن و یەکسانی کۆمەلایەتی، لە خۆگرتن (احتواء) لە وولاتە ئەوروپاییەکان و هاوبەشەکانیان له‌ خۆده‌گرێت.
بەرنامەی ئیراسمۆس پلەس بە شێوەیەک داڕێژراوە، پشتگیری ووڵاتە بەرنامە دارەکانی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی کە توانای بەهرەدارەکان بەکاردەهێنێت و، پەرە بە هەلەکانی هاوکاری و ئاڵوگۆرکردن لە نێوان وڵاتە جیاکان لە بواری خوێندنی بالا و گەنجان دەدات.
 
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی نێوان ووڵاتە بەرنامە دارەکانی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی بۆ ساڵی (٢٠١٤ـ٢٠٢٠) به‌ دو شێوە  ڕاگه‌یاندراوه‌، ئه‌وانیش بریتین له:
 
1. پڕۆژەی هاوبەشەکان: ئه‌مه‌ پڕۆژەی نێوان دامەزراوە جیاوازەکانه‌ و، کاریگەریان لەسەر ئاستی دامەزراوەیی دەبێت.
2. پرۆژەی پێکهاتەییەکان: پڕۆژەکانی سیستەمی خوێندنی باڵا له‌ خۆده‌گرێت، کە کاریگەرییەکانی لەسەر ئاستی نەتەوەكان دەبێت.
 
وه‌ك له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، وڵاته‌ هاوبەشەکانی بەسەر چەند هەرێمێکی جیاواز دابەش کردوە. هەرێمی کوردستان-یش  لەگەل هەریەک لە (كۆماری ئیسلامی ئێران، یەمەن) کەوتۆتە هەرێمی ژمارە (9)، پارەی تەرخانکراویش بۆ هەرێمی ژمارە (٩) بڕه‌كه‌ی (1,85) ملیۆن یۆرۆیه‌. بۆیه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌و دو وڵاته‌ی هه‌رێمی ژماره‌ (9)‌ هه‌یه‌، ده‌رفه‌تێكی باش ڕه‌خساوه‌ بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه‌ بكه‌ن و، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا بتوانن درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن له‌ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی (ئیراسمۆس پلەس)، بۆیه‌ داوا له‌ خوازیاران ده‌كه‌ین پڕۆپۆزەڵی تایبەت بە پڕۆژەکانتان ئامادە بکەن و، لە کاتی خۆیدا پێشکەشی بکەن.
 
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌كه‌و چۆنێیه‌تی پیشكه‌شكردنی داواكاری سه‌ردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
 

The Erasmus+ Programme Guide for the 2015 General Call for Proposals in English:
http://ec.europa.eu/programmes/erasmus-plus/calls/index_en.htm


The priorities for Capacity Building Action are available at:http://eacea.ec.europa.eu/erasmus-plus/funding/key-action-2-capacity-building-in-field-higher-education-2015_en


Direct link to the document (XLS): https://eacea.ec.europa.eu/sites/eacea-site/files/budget_allocation_regional_and_national_priorities.xls