مانگرتن، كه به‌واتای خۆگرتنه‌وه دێت له‌خواردن‌و هه‌ندێكجاریش ئاویش، به‌هۆكارێكی ناتوندتیژ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر‌و به‌هۆكارێكی توندوتیژ به‌رامبه‌ر به خود هه‌ژمارده‌كرێت بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی‌و كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تا به بڕیار‌و هه‌ڵسوكه‌ت یان بۆچوونه‌كانیدا بچێته‌وه.
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی پێش زایین، مێژووی پێش زایینی ئێرله‌نده‌یه‌كان ئاماژه به مانگرتن ده‌كه‌ن له‌نێو كۆمه‌ڵگای ئێرله‌ندیه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌بڕین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه.
جگه له ئێرله‌ندیه‌كان، هندیه‌كانیش باس له‌و دیارده‌یه ده‌كه‌ن كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 750 ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام مانگرتن له‌به‌رده‌م ماڵی تاوانباراندا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ماڵی خه‌ڵكیان خواردووه‌و قه‌رزار بوون وه‌ك داواكاریه‌ك بۆ چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت له‌ساڵی 1861 دا قه‌ده‌غه كراوه له‌و وڵاته.
مانگرتنه‌كانی ماهاتما غاندی سه‌ركرده‌ی دیاری هندیه‌كان، له‌ڕۆژگاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیه‌كان له‌هندستان، یه‌كێك له دیارترین كه‌یسی مانگرتن بووه له سه‌ده‌ی ڕابردودا، به‌ڵام جگه‌له‌ویش چه‌ند كه‌سایه‌تی تریش ناو شۆڕشه‌كه‌ی ئه‌ودا خاوه‌نی تۆماری مێژوویی خۆیانن بۆ مانگرتن وه‌ك جیته‌ندرا ناس داس، كه ماوه‌ی 63 ڕۆژ مانی له خواردن گرت‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی له‌به‌ندیخانه‌یه‌كی ئه‌و كاته‌ی وڵاته‌كه‌یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیه‌كاندا بوو.
مانگرتنی به‌ندكراوه ئێرله‌ندیه‌كان له‌ساڵی 1981 دا له‌وانه‌یه دیارترین كه‌یسی مانگرتنی به‌كۆمه‌ڵ بێت.
ئه‌و به‌ندكراوانه به‌شێك بوون له‌و شۆڕشگێڕانه‌ی به كۆماریه‌كان ناسرا بوون، باوه‌ڕیان وابوو ده‌بێت ئێرله‌ندا ببێت به‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیان به‌تۆمه‌تی جۆراوجۆر داوای چه‌نین چاكسازیان كرد، له‌ڕه‌وشی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌ندیخانه‌كاندا بوون.
جگه‌له‌وانه‌ی بڕیاریاندا مانگرتنه‌كانیان بشكێنن، 10 له‌و به‌ندكراوانه به‌هۆی كاریگه‌ری مانگرتنه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستدا، ماوه‌ی مانگرتنی هه‌ندێكیان زیاتر بوو له 60 ڕۆژ.
به‌پێی جاڕنامه‌ی تۆكیۆی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی جیهانی، پزیشكه‌كان مافی ئه‌وه‌یان نیه به‌زۆر خواردن بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی مانده‌گرن به‌ڵكو ته‌نها ده‌بێت پاشهاته خراپه‌كانی مانگرتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه ڕوونبكه‌نه‌وه‌و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵبده‌ن مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن.
به‌ڵام زۆرجار ئه‌م جاڕنامه‌یه وه‌ك پرانسیپ ته‌ماشاده‌كرێـت‌و له‌به‌شێك له وڵاتانی جیهان به‌هۆكاری پاراستنی گیانی ئه‌و كه‌سانه له مردن به‌زۆرخۆاكدان به مانگرتووان پیاده ده‌كرێت.
ڕه‌نگه كه‌یسی ئایرۆم شه‌رمیله، درێژترین كه‌یسی مانگرتن بێت له خواردن و ته‌نانه‌ت ئاویش.
ئایرۆم چالاكه‌وانێكی هندیه له‌دژی یاسایه‌كی وڵاته‌كه‌ی كه ڕێگه به هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌دات ده‌سه‌ڵاتێكی به‌وته‌ی ئه‌و "زیاد له‌پێویستیان" هه‌بێت له هه‌رێمی مانیپور له ساڵی 2000 ه‌وه مانگرتنی ڕاگه‌یاندوه‌و له‌و كاته‌وه تائێستا له‌ڕێگه‌ی تیوبێكه‌وه خواردن‌و ئاو ده‌درێت به‌و چالاكه‌وانه له شوێنێكی تایبه‌ت و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا.
به‌ڵام وه‌ك وترا له هه‌ندێك وڵاتیش به‌زۆرخواردن به مانگرتووان قه‌ده‌غه‌یه.
له تازه‌ترین كه‌یسی مانگرتوواندا، سه‌عید حه‌سه‌نلو به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی، ماوه‌ی 38 ڕۆژه له كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له ئوسترالیا مانگرتنی له خواردن ڕاگه‌یاندوه له‌دژی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی .
چالاكه‌وانانی ئه‌و وڵاته‌ش داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته چاو به كه‌یسه‌كه‌ی ئه‌و په‌ناخوازه‌دا بخشێنه‌وه‌و هۆشداریده‌ن به‌وه‌ی به‌پێی به‌ڵگه پزیشكیه‌كان ئه‌و په‌ناخوازه نزیكه له مه‌رگ.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری كۆچی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌وان ناتوانن به‌زۆر خۆراك بده‌ن به‌و په‌ناخوازه مانگرتووه، وته‌بێژێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌وان نیگه‌رانن له‌و بارودۆخی ئه‌و په‌ناخوازه، به‌ڵام كاتێك په‌ناخوازێك هه‌موو ڕێكاره یاسایه‌كان ده‌گرێـته به‌ر و ناتوانێت بیسه‌لمێنێت په‌نابه‌ره، ئه‌وان پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سه ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵێت و ئه‌وان ناتوانن هیچ هاوكاریه‌كی سه‌باره‌ت به‌پێدانی مافی په‌نابه‌رێـی پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌ڕوی ته‌ندروستیه‌وه، له‌پاش 45 ڕۆژ له مانگرتن، مه‌ترسی له‌ژیانی ئه‌و كه‌سه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له پاش هه‌فته‌ی دووه‌مه‌وه چالاكیه جه‌ستیه‌كان‌و هیلاكی‌و كه‌مبونه‌وه‌ی ڕاده‌ی لێدانی دڵ هه‌ست پێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌پاش ئه‌وه ڕووده‌ده‌ن هه‌ر له‌یه‌كه‌م سێ ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌دا جه‌سته‌ی مانگرتووه‌كه ده‌ستده‌كات به به‌كارهێنانی پڕۆتینی ماسولكه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی گلوگۆز كه پێویستیه‌كی سه‌ره‌كین بۆ زیده چالاكی خانه‌كان‌و ڕێژه‌ی پۆتاسیۆمیش به‌ڕاده‌یه‌كی ترسناك له جه‌سته‌دا كه‌مده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌كانی یه‌كه‌مدا مانگرتووه‌كه پێده‌چێت توشی چه‌ندین حاڵه‌تی ته‌ندروستی خراپی هه‌تاهه‌تایی ببێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌ندین حاڵه‌تی تۆماركراو بۆ شكاندنی ڕیكۆرده‌كانی مانگرتن، له‌ئێستادا دامه‌زراوه‌ی گینس بۆ تۆماره جیهانیه‌كان چیتر شكاندنی ڕیكۆرده‌كان بۆ مانگرتن تۆمار ناكات، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و ده‌زگایه ئه‌و به‌شه بۆ ڕیكۆرده‌كان به‌هۆكاری ڕوون‌و ئاشكرا كه مه‌به‌ست لێی هۆكاره ته‌ندروستیه‌كان و هۆكاره‌كانی تری چاودێری كردنه داخراوه .
ئاماده‌كردنی: هه‌ژار ته‌ها
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
No comments:
Post a Comment