له‌سێ مانگی رابردودا نزیكه‌ی 500 كۆچبه‌ر به‌ئامانجی په‌ڕینه‌وه بۆ یه‌كێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ده‌ریاكاندا خنكاون، كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانیش هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری زیادبونی ژماره‌ی قوربانیان ده‌دات.
دواهه‌مین راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایده‌كات، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا نزیكه‌ی 500 كۆچبه‌ر به‌ئامانجی په‌ڕینه‌وه بۆ یه‌كێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ده‌ریاكاندا خنكاون.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه كه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه، ئه‌و ئاماره ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌و لایه‌ن‌و هێزانه‌ی له‌و بواره‌دا ده‌ستبه‌كارن ئه‌وه‌نده نین كه بتوانن له‌ئاست شاڵاوی چونی كۆچبه‌ران بن بۆ ئه‌وروپاو داواشده‌كات كه ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ریاییه‌كانی رزگاركردنی كۆچبه‌ران زیادبكرێت.
كۆمسیۆنه‌كه هۆشداریده‌دات كه ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاودێرییه ده‌ریایه‌كان زیادنه‌كرێت ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زیاتری كۆچبه‌ران له‌داهاتودا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچبه‌رانه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه به‌به‌راود به‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی پار رێژه‌كه زۆر زیادیكردوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی ئوسترالیا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هیچ كۆچبه‌رێكی نایاسایی له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و وڵاته كه ئه‌ویش پێده‌چێت به‌هۆی توندی یاساكانی كۆچه‌وه بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆچبه‌رانه كه له‌ئه‌گه‌ری گه‌شتنیان به‌و وڵاته به‌قاچاخ له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ده‌ستگیرده‌كرێن‌و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ده‌كرێن‌و ناتوانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته بكه‌ن.
پێشتریش كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ئاشكرا نیگه‌رانی نیشانداوه له‌به‌رامبه‌ر توندی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا ده‌رهه‌ق به‌كۆچبه‌رانی نایاسایی.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی ئه‌و ئاماره‌شدا ماڵپه‌ری رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا هێزه ده‌ریایه‌كانی ئیتاڵیا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كۆچبه‌ریان له‌نزیك سنوره ئاوییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ لیبیا رزگاركردوه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز، ماڵپه‌ری فه‌رمی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاراستنی سنوره‌كان (ئوسترالیا)
No comments:
Post a Comment