ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، له‌م مانگه‌دا دادگایكردنی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه تۆمه‌تبارن به‌كوشتنی په‌ناخوازه كورده‌كه له‌دوورگه‌ی پاپانیوگینیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ڕه‌زا به‌راتی، ناوی ئه‌و په‌ناخوازه كورده‌یه كه‌له 17 شوباتی ساڵی ڕابردوو، له‌ئه‌نجامی پشێویه‌كانی نێوان پۆلیسی ئه‌و دوورگه‌یه‌و په‌ناخوازانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌و دوورگه‌یه كه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا بوو گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌مه جگه له‌بیرنداربوونی نزیكه‌ی 70 په‌ناخوازی تر.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌ی گاردیان، ڕه‌زای ته‌مه‌ن 23 ساڵ خانه‌واده‌ی له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی پارێزگای ئیلامی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانن، به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی نه‌كردووه به‌ڵام له‌ماوه‌ی پیشێویه‌كانی ئه‌و شه‌وه‌دا به‌سه‌ختی وه‌ك ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ستافی كه‌مپه‌كه‌یانه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ری و پاشان هه‌ر ئه‌و شه‌وه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی سه‌ریه‌وه له‌و هێرشه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
له مانگی ئابی ساڵی پاردا، حكومه‌تی پاپانیوگینیا ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی ڕاگه‌یاند كه یه‌كێكیان پاسه‌وانێكی كه‌مپه‌كه بووه‌و ئه‌ویتریشیان كارمه‌ندی دامه‌زراوه‌یه‌كی تری ئه‌و دوورگه‌یه‌یه.
یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایكردنی ئه‌و دوو كه‌سه له تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو ده‌ستیپێكرد به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزه‌ریان بۆ دابین نه‌كرا بوو، دادگایه‌كه‌یان دواخرا.
ڕه‌زا، له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2013 دا، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه گه‌شتۆته دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا، به‌وه‌ش سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه و ڕه‌وانه‌ی دوورگه‌ی پاپانیوگینیا كراوه.
له‌پاش ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا، له‌مانگی ئابی 2012 ه‌وه، حكومه‌تی ئوسترالیا چه‌ند كه‌مپێكی كرده‌وه له‌و دوو دوورگه‌یه بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌به‌له‌م و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئوسترالیا و بڕیاریدا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی په‌نابه‌رێتی نه‌داته هیچ كه‌سێك كه‌له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌و به‌قاچاخ ده‌گه‌نه ئه‌و ووڵاته‌و دیپۆرتی ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌شیان بكات كه‌به‌پێی ڕێكه‌وتنامه‌كه.
ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و دوو دوورگه‌یه بكه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌لماندیان په‌نابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، په‌ناخوازانی دیپۆرتكراو به‌به‌رده‌وامی خۆپشاندان ڕێكده‌خه‌ن و به‌هۆی خراپی بارودۆخیانه‌وه داوای داخستنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و كه‌مپانه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان : ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان، ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌ی بی سی نیوز
No comments:
Post a Comment