وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایده‌گه‌یه‌نێت، دانیشتوان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی ئاگادار ده‌كه‌ین، كه وڵاتی كۆماری روسیایی فیدرال ٤٠چل زه‌ماله‌ی خوێندنی پیشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردوه، به‌مه‌به‌ستی خوێندنی (به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر، پسپۆری پزیشكی، دكتۆرا) له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته به‌م شێوه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: (١٩) زه‌ماله‌ی خوێندن (به‌كالۆریۆس) له‌وڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال:
مه‌رجه‌كان:
1. ده‌بێت پێشكه‌شكار هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت.
2. ده‌بێت پێشكه‌شكار ده‌رچوی خوێندنی زانستی یان وێژه‌یی بێت به پێیی تایبه‌تمه‌ندی به‌رنامه‌كه.
3. ده‌بێت ته‌مه‌نی له ٢٥ ساڵ زیاتر نه‌بێت.
4. كاندیدی سه‌ركه‌وتو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌نها مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌كان.
5. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن ووڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال مانگانه بڕی (٢٥٠) دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك ده‌رماڵه‌ی مانگانه پێده‌درێت. هه‌روه‌ها كرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆیی له زانكۆ بۆ دابین ده‌كرێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به خه‌رجی بیمه‌ی ته‌ندروستی و كرێی هاتووچۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی خوێندكار.
6. دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردن له ڕێگه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌ی خواره‌وه بریتیه له ١/٤/٢٠١٥
دووه‌م: (٢١) زه‌ماله‌ی خوێندن (ماسته‌ر و پسپۆری پزیشكی و دكتۆرا) له‌وڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال
مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگادار ده‌كه‌ین، كه وڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال بیست و یه‌ك (١٦ ماسته‌ر و ٣ پسپۆڕی پزیشكی و ٢ دكتۆرا) زه‌ماله‌ی خوێندن پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردوه، به‌مه‌به‌ستی خوێندنی ماسته‌ر و پسپۆڕی پزیشكی و دكتۆرا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
مه‌رجه‌كان:
1. پێشكه‌شكار ده‌بێت مامۆستا یان فه‌رمانبه‌ر بێت له دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
2. پێشكه‌شكار ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م دوو ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت له پاش به ده‌ستهێنانی دوایین بڕوانامه.
3. یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی به‌شه‌كان له زانكۆكانی كوردستان له ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) له مه‌رجی دوو ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر ده‌رچونیان ده‌به‌خشرێن.
4. ده‌بێت كۆ نمره‌ی به‌كالۆریۆسی له ٪٦٥ كه‌متر نه‌بێت.
5. ده‌بێت ته‌مه‌نی له ٤٥ ساڵ زیاتر نه‌بێت. (ئه‌مه مه‌رجی لایه‌نی ڕوسیایه).
6. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌نها مۆله‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌ی جێگیره‌كان.
7. كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن ووڵاتی كۆماری ڕوسیایی فیدرال مانگانه بری (٢٥٠) دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك ده‌رماڵه‌ی مانگانه پێده‌درێت و هه‌روه‌ها كرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆی له زانكۆ بۆ دابین ده‌كرێت. به‌لام سه‌باره‌ت به خه‌رجی بیمه‌ی ته‌ندروستی و كرێی هاتووچۆ، ئه‌وا ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی كاندیده‌كه.
8. دوا مۆله‌ت بۆ پێشكه‌شكردن له ڕێگه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌ی خواره‌وه بریتیه له ١/٤/٢٠١٥ .
تێبینی:
- ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاره‌زوی پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌كه‌ن، پێویسته له ریگه‌ی ئه‌م لینكه‌وە فۆرمی پێشكه‌شكردنی ئه‌لكترۆنی پڕ بكه‌نه‌وه، دواین كات رێكه‌وتی (1/4/2015)ه.
- ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاره‌زوی پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌كه‌ن، پێویسته له ریگه‌ی ئه‌م لینكه‌وە فۆرمی پێشكه‌شكردنی ئه‌لكترۆنی پڕ بكه‌نه‌وه، دواین كات رێكه‌وتی (1/4/2015)ه.
No comments:
Post a Comment