هێزه ده‌ریاییه‌كانی رۆمانیا 70 په‌نابه‌ری عێراقی و سوری له‌خنكان رزگارده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه ده‌ریاییه‌كانی وڵاتی رۆمانیا 70 په‌نابه‌ری عێراقی و سورییان له ئاوه‌كانی نزیك رۆمانیا له خنكان رزگاركرد كه له‌به‌له‌مێكدا ده‌یانویست خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا.
ماریۆس نیكۆلسكۆی وته‌بێژی هێزی ده‌ریایی رۆمانیا رایگه‌یاند، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه رزگاركراون ویستویانه له‌رێگای ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه رۆمانیاو ته‌واوی پێداویستیه‌كانیان بۆ دابینكراوه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م به‌له‌می له‌وجۆره‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ویستویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته رۆمانیا.
په‌نابه‌ره‌كان كه له‌به‌له‌مێكی توركیدا بوون، له‌ئه‌سته‌مبوڵه‌وه كه‌وتبونه رێ و 16 كیلۆمه‌تریان مابووه بگه‌نه كه‌ناره‌كانی رۆمانیاو 20 ژن و مناڵی تێدابووه.
به‌پێی ئاماره‌كان 160 هه‌زار كه‌س له‌ماوه‌ی ساڵی رابوردودا توانیویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئیتالیا‌و 40 هه‌زار كه‌سی تریش خۆیان گه‌یاندۆته وڵاتی یۆنان، به‌هه‌زاران كه‌سیش له‌و رێگه‌یه‌دا خنكاون.
No comments:
Post a Comment