كۆمسیاری ئه‌وروپا بڕیاریدا كه په‌له بكرێت له‌كاره‌كانی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نوێ بۆ گرفتی په‌نابه‌ران به‌مه‌به‌ستی چاكسازی له‌یاسای په‌نابه‌راندا.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌وروپا دوای زنجیره‌یه‌ك كاره‌ساتی گه‌وره دێت، كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌ده‌ریای ناوه‌راستدا نوقم بوون كه ژماره‌یه‌كی زۆریان گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كیشیان رزگار كران.
ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی كۆمسیاری ئه‌وروپا گفتوگۆكانی له‌باره‌ی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌وه ده‌ستپێكردووه كه لێپرسراوی كاروباری ناوخۆی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا بۆ نه‌هێشتنی په‌نابه‌ری نایاسایی پێشكه‌شی كردووه، فرانس تیمه‌ر مانز جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: خشته‌ی كاره‌كانی كۆمسیۆنه‌كه ئه‌وله‌ویه‌تی به‌چوار بوار داوه له‌وانه چاكسازی له‌یاساو رێساكانی پێدانی مافی په‌نابه‌ری كه ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له‌سنووره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند دژی په‌نابه‌رانی نایاسایی و بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره یاساییه‌كاندا.
No comments:
Post a Comment