ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنیگ هێراڵدی ئوسترالی بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی ڕابردوو په‌نابه‌رێكی كورد به‌ناوی ئومێد عه‌لی ئاواز ، به‌مردوویی دۆزرایه‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه كه له‌پۆلیسی شاری بریسبنی ئوسترالیا ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌و په‌نابه‌ره به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی وڵاتی ئێرانه‌و پێده‌چێت خۆی كوشتبێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی تۆماره پزیشكیه‌كانی كه ده‌ست ئه‌و ماڵپه‌ڕه كه‌وتووه، ئومێد ته‌مه‌نی 29 ساڵانه‌و له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌كه‌مپه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌دا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونی چه‌ند جارێك چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رگرتووه ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێكی تر هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه كه هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه بۆ خراپی باری ده‌روونی ئه‌و په‌نابه‌ره كه به‌هۆی زۆرمانه‌وه‌ی له‌كه‌مپی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا تووشی بووه.
هه‌رچه‌نده ئومێد له‌ساڵی 2011 ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌شتوه‌ته ئوسترالیا، به‌ڵام مافی په‌نابه‌رێتی هه‌میشه‌یی وه‌رنه‌گرتووه و به‌وه‌ش له كه‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ماوه‌ته‌وه هه‌تا مانگی ڕابردوو مافی په‌نابه‌رێتی كاتی یه‌ك ساڵی پێدراوه‌و دیپۆرتی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه نه‌كراوه، چونكه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه گه‌شتوه‌ته ئه‌و وڵاته، به‌وه‌ش ئه‌و په‌نابه‌ره له‌وه تێگه‌شتووه كه ته‌نها له‌و ماوه‌یه‌دا مافی كاركردن و مانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان پێده‌درێت. جگه‌له‌وه‌ش ، به وته‌ی ژماره‌یه‌ك داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته كه‌له نزیكه‌وه ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌ناسن ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی دایكی مردووه، ئومێد باری ده‌روونی زۆر خراپتربوو بوو.
هه‌رله‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌وه، سه‌رۆكی پارتی دیموكراته‌كانی ئوسترالیا له ولایه‌تی ساوس ئوسترالیا له ڕاگه‌یاندراوێكدا خه‌مباری خۆی به‌گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌ربڕیووه و ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئوسترالیا ده‌گرێت كه كاریگه‌ری خراپی كردوه‌ته سه‌ر باری ده‌روونی په‌نابه‌ران و ده‌ڵێت، ئه‌و ناوی ئومێد بوو، به‌ڵام هیچ ئومێدێكمان پێنه‌به‌خشی.
No comments:
Post a Comment