په‌نابه‌رانى كورد له ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى داواكردنى مافه‌كانى خۆیان و هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته پشتیوانى خۆیان ده‌ربڕى بۆ په‌نابه‌رانى كورد. ئه‌مه‌ش وه‌كو ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى بوو به‌رامبه‌ر گروپى پێگیدا كه دژى وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانن له ئه‌ڵمانیا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانى كورد به (وار)یان ڕایگه‌یاندووه كه له‌دواى ئه‌وه‌ى پێكدادان له‌ناو په‌نابه‌راندا دروست بووه، په‌نابه‌رانى كورد و پشتیوانانى په‌نابه‌ران مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه و داوایان كردووه كه ڕێز له په‌نابه‌ران بگیرێت، و داواى ئه‌وه‌یان كردووه كه به‌زووترین كات مافه‌كانى ئه‌وان بێته‌دى و هاریكارى مرۆیى بگات به ئه‌وان.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕایگه‌یاند كه ڕه‌وشى په‌نابه‌ران له هه‌رێمى ساكسۆنیا زۆر خراپه و حكومه‌ت ده‌ستى گرتووه به دیپۆرت كردنه‌وه‌ى په‌ناخوازان. هه‌روه‌ها مانگترن به به‌شدارى 200 كه‌س به‌رده‌وامه و بڕیاره تاوه‌كو 25ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وامى هه‌بێت.
No comments:
Post a Comment