ڕێكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له ئه‌ورووپا ده‌كات كه له‌یه‌ك كاتدا سه‌دان به‌له‌می پڕ له په‌نابه‌ر، به نیو ملیۆن په‌نابه‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ربێت و بڕیاربده‌ن به‌شێوه‌ی سه‌ربازی ده‌ست له لیبیا وه‌ربده‌ن.
داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كیشوه‌ری ئه‌ورووپا نقوم ده‌كات له‌نێو شه‌پۆلێك په‌نابه‌ردا. داعش ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ك چه‌كێكی ده‌رونی له‌دژی ئه‌ورووپا به‌كارده‌هێنێت. به‌تایبه‌ت ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌كان كه‌به نیو ملیۆن مه‌زه‌نده‌ی كردوون.
له‌ڕێی چاودێری كردنی وتوێژ و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رانی داعشه‌وه، كه‌له ئیتاڵیا گوێیان لێگیراوه و، هه‌ر له‌وێش بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ڕێكخراوه به‌نیازه نیو ملیۆن په‌نابه‌ر له‌یه‌ك كاتدا له‌ناو سه‌دان به‌له‌م و كه‌شتیدا ڕه‌وانه‌ی ئه‌ورووپا بكات.
له‌كاتێكدا ئه‌و ڕێكخراوه نه‌خشه‌ی كارێكی له‌وجۆره داده‌نێت، سه‌دان كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی نقوم بوون و خنكان له‌ئاوی ده‌ریادا. به‌تایبه‌ت چونكه تیمه‌كانی ڕزگاركردن له‌توانایاندا نیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆر و به‌لێشاوه‌دا بكه‌ن. ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌ورووپاش ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره به‌لێشاوه ڕووبكه‌نه ئه‌ورووپا، ئه‌وا شاره‌كانی ئه‌ورووپا توشی كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه و پاشا گه‌ردانی ده‌بنه‌وه.
داعش به‌نیازه له‌دوای كۆنترۆڵ كردنی ته‌واوی لیبیا، له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه بپه‌ڕنه‌وه، له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك په‌نابه‌ر خۆیان ده‌ناسێنن. ئه‌م نیازه له‌ئه‌نجامی شیكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ڕێكخراوی”Quilliam ئه‌وه ئاشكرا كراوه، ئه‌و ڕێكخراوه تایبه‌تمه‌نده له‌قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆردا.
“ئه‌نجیلۆ ئه‌لفانۆ” وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه لیبیا كاری له پێشینه بووه بۆ ئه‌وان. بۆیه نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ته‌نها یه‌ك خوله‌ك به‌فیڕۆ بدات له‌مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسییه‌یه‌دا.
ساڵی ڕابردوو نزیكه 170 هه‌زار ئاواره ڕوویان له ئیتاڵیا كرد، هه‌ینیی ڕابردووش 4000 كۆچبه‌ر ڕزگاركران كه ده‌یانویست بگه‌نه ئیتاڵیا.”موعه‌ممه‌ر قه‌زافی” پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت، هۆشداری ئه‌وه‌ی دایه ئه‌ورووپا كه توندوتیژی بڵاوده‌بێته‌وه و، ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێته ده‌ریایه‌ك له ئاژاوه، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌و بڕوخێت.
له‌م میانه‌یه‌دا ده‌سته‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا 4800 پۆلیسیان له‌شه‌قامه‌كاندا بڵاوكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردنی مه‌ترسییه‌كانی هێرشی تیرۆریسی. هه‌روه‌ها به‌نیازن له‌ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و ئاسه‌وارییه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس بڵاوبكه‌نه‌وه.
No comments:
Post a Comment