له ساده‌ترین پێناسه‌دا ، سۆشیال میدیا ئه‌و جۆره له میدیایه كه چیتر خودی خۆی به ته‌نها قسه ناكات و، جیاواز له میدیا باوه‌كان وه‌ك ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و میدیای چاپكراو ڕێگه به خه‌ڵك ده‌دات ببن به شێك له به‌های ناوه‌ڕۆكی ئه‌و زانیاریه‌ی كه سۆشیال میدیا بڵاویده‌كاته‌وه.
له سۆشیاڵ میدیادا هه‌م ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و هه‌م خه‌ڵكیش ده‌توانن ئازادتر بدوێن و به ستایلی جیاواز بنووسن و بڵاوبكه‌نه‌وه.
چه‌ند جۆرێك له سۆشیاڵ میدیامان هه‌یه. وه‌كو وترا ئه‌و میدیایه جیاوازی گه‌وره‌ی به‌شداریكردن و په‌یوه‌ندیكردنه كه ده‌كرێت جۆری تێكه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به‌م جۆره پۆلێن بكرێت:
- سۆشیال بوكماركین – ئه‌م جۆره له سۆشیال میدیا ڕێگه به به‌شداربووه‌كانی ده‌دات كه ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت نیشان (تاگ) بكات له‌سه‌ر بنه‌مای نیشانه‌كردنی به‌شداربووه‌كانی تر.
- سۆشیال نیوز : ئه‌م جۆره‌ش له سۆشیال میدیا ڕێگه به به‌شداربووه‌كانی ده‌دات كه ده‌نگ بده‌ن یان كۆمێت بنوسن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و هه‌واڵانه‌ی كه ئه‌و ماڵپه‌رانه بڵاویده‌كه‌نه‌وه كه به ماڵپه‌ری سۆشیال نیوز ناوده‌برێن.
- سۆشیال فۆتۆ و فیدیۆ : ئه‌م جۆره‌ش له سۆشیال میدیا ڕێگه به به‌شداربووه‌كانی ده‌دات كه بتوانن فۆتۆ و ڤیدۆ په‌لۆد بكه‌نه سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌یان و هه‌روه‌ها رێگه به‌شداربووه‌كانیشی ده‌دات كه كۆمێت بنوسن له‌سه‌ر فۆتۆ و گرته ڤیدیۆیه‌كان.
- ویكیس : ئه‌م جۆره‌ش له سۆشیال میدیا ڕێگه به شداربووه‌كانی ده‌دات كه به‌رهه‌می نوسراو زیاد بكه‌ن بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌یان و هه‌روه‌ها ڕێگه به به‌شداربووان ده‌دات كه نوسینی زیاتر یان به‌رهه‌مه نوسراوه‌كان كه ئه‌پلۆد كراون كه‌مبكه‌نه‌وه.
- سۆشیال نێتۆركین یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان : ڕه‌نگه ئه‌م جۆره له سۆشیال میدیا باوترین جۆری بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا و ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ش له سۆشیال میدیاكانی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ڕێگه به به‌شداربووه‌كانی ده‌دات كه بتوانن له نێو خودی خۆیاندا په‌یوه‌ندی بگرن و ببنه هاوڕێی یه‌كتری ، كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه زۆرترین خه‌ڵك به تایبه‌تی له‌م ناوچه‌یه له ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه.
- ئاشكرایه كه باوترین جۆری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌م ناوچه‌یه فه‌یسبوكه به‌جۆرێك له ئێستادا به ته‌نها له عێراق زیاتر له 2555140 دوو ملیۆن و پێنج سه‌د و په‌نجاو پێنج هه‌زارو سه‌د و چل به‌شداربووی هه‌یه. به‌ڵام وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن ، به‌ربڵاوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه زانیاریه‌كانی ئه‌و تۆڕانه بابه‌تی بن چونكه به‌شێكی زۆر له‌و په‌یجانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌ن كۆپی میدیا باوه‌كانن به‌جۆرێك كه ئاسته‌مه بتوانین میدیایه‌كی باو بدۆزینه‌وه و خاوه‌نی په‌یجێكی خۆی نه‌بێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به گشتی و فه‌یسبوك به تایبه‌تی. ڕاسته كه به‌شداربووانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌وانه‌یه حه‌ز بكه‌ن ببن به هه‌واداری ئه‌و په‌یجه میدیایانه و به‌وه‌ش هه‌واڵ و زانیاریه‌كانی ئه‌و میدیایه به ئاسانی ده‌گاته ده‌ستیان له‌ڕێگه‌ی لایكردنی په‌یجه‌كانیانه‌وه ، به‌ڵام له ڕاستیدا كاری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌شێت له‌وه كاریگه‌رتر بێت له‌وه‌ی ببێت به كۆكه‌ره‌وه‌ی بابه‌ته میدیایه‌كان و ببنه سه‌رچاوه‌ی زانیاری فلته‌ر كرا‌و. مه‌به‌ست له زانیاری فلته‌ركراو ، ئه‌و زانیاریه تایه‌بتمه‌ندانه‌یه كه ده‌كریـَت په‌یجی تایبه‌ت به خۆیان بۆدروست بكرێت و به‌وه‌ش به‌شداربووه‌كانی زانیاری بابه‌تی له‌و باره‌یه‌وه وه‌ربگرن. له ئێستادا گه‌لێك په‌یجی تایبه‌تمه‌دی كوردی له گه‌لێك بواری جیاوازدا دروست بوون ، له‌وانه‌ش په‌یجی ( كۆچی كوردان ) وه‌ك نمونه ، كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه زۆرترین زانیاری و بابه‌تی و دروست له‌باره‌ی قه‌یرانی كۆچ و كۆچبه‌ری له جیهاندا بگه‌یه‌نێت به به‌شداربووانی.
ئاماده‌كردنی : هه‌ژار ته‌ها
No comments:
Post a Comment