بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و رێگرتن له ڕووداوی توندوتیژی، حكومه‌تی ئوسترالیا، ستراتیژی نوێ، ده‌گرێته‌به‌ر و یاساكانی مافی هاوڵاتیبوون له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه، قورس‌تر ده‌كات. تۆنی ئابۆت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ستراتیژی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئاشكراكرد. ئابۆت ڕایگه‌یاند: بۆ ڕێگریكردن له توندڕه‌وه‌كان، یاساكانی هاوڵاتیبوون، قورس‌تر ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی به‌هێزكردنه‌وه‌ی یاساكانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا وتیشی: له‌ناو هه‌نگاوه‌كاندا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ڕاگرتنی دوو ڕه‌گه‌زنامه هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئوسترالیا. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا، له‌دوای ڕووداوی به بارمته‌گرتنه‌كه دێن له كافتریاكه‌ی شاری سیدنی ئه‌و وڵاته كه به‌هۆیه‌وه، دوو كه‌س كوژران، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌كه، ئه‌وه‌ش وای كرد، ئوسترالیا هه‌نگاوی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرده‌وه توندوتیژییه‌كان، بگرێته‌به‌ر.
No comments:
Post a Comment