ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ر بڵاویكرده‌وه، لایه‌نی كه‌م 29 په‌ناخواز له پێش گه‌شتنیان به دوورگه‌ی لاپادوسای ئیتاڵیا گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هێزه ده‌ریایه‌كانی ئیتاڵیا، ده‌رنگانێكی یه‌كشه‌ممه، 105 په‌ناخوازیان ڕزگاركردووه له‌نزیك كه‌ناره ئاویه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ده‌بوو زیاتر له 18 كاتژمێر له به‌له‌مه ڕزگاركه‌ره‌كانی ئیتاڵیادا بمێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێنه نزیكترین جێگه له‌و ووڵاته كه ئه‌ویش دوورگه‌ی لامپادوسایه.
له ئه‌نجامی مانه‌وه‌شیان بۆ ئه‌و ماوه زۆره له‌سه‌ر پشتی به‌له‌مه ڕزگاره‌كه‌ره‌كان‌و نزمبونه‌وی پله‌ی گه‌رمای له‌شیان، به‌وته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی دوورگه‌كه‌ش، لایه‌نی كه‌م 29 په‌ناخواز گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و وڵاته وه‌رگرانه‌ی كه كه‌نارده‌ریایه‌كانیان بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی په‌ناخوازان، به به‌رده‌وامی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆن به‌ناوی جیاوازه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن مه‌به‌ستیان لێی ڕزگاركردنی گیانی په‌ناخوازانه له ناویاندا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوبه‌شی نێوان ئیتاڵیا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپایه، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حكومه‌تی ئوسترالیایه له‌زه‌ریای هندیدا ئه‌مانیش هه‌ر مه‌به‌ستیانه په‌ناخوازان ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام حكومه‌تی ئوسترالیا ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌گێرنه‌وه بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی به‌له‌مه‌كانی لێوه هاتووه ئه‌مه‌ش بوَته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به داكۆكیكردن له په‌ناخوازان.
هاوكات، سه‌رۆكی شاره‌وانی دوورگه‌ی لامپادوسا به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له‌و قاچاخچیانه گرت گه‌شتی نایاسایی ده‌ریایی بۆ په‌ناخوازان ڕێك ده‌خه‌ن‌و وتی "ئه‌وان گوێناده‌نه ئه‌وه‌ی ئاخۆ چاره‌نوسی ئه‌و په‌ناخوازانه به‌چی ده‌گات".
به‌گوێره‌ی زانیاریه میدیایه‌كانیش، پێده‌چێت ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی په‌ناخوازان بێت له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ه‌وه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌زاران كۆچبه‌ر له‌و ده‌ریایه‌دا له‌ساڵی ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
No comments:
Post a Comment