كۆچ بۆئوسترالیا و كۆچى كوردان
ڕێككه‌وتننامه‌ى نێوان پارتى پاڵمه‌ر یونایتد و وه‌زیرى كۆچ بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ڤیزاى كاتى پاراستن سه‌قامگیر ده‌رناكه‌وێت. له‌ئێستادا پارتى پاڵمه‌ر نیگه‌رانه له یاساكانى سكۆت مۆریسۆن كه ده‌رفه‌تى زیاتر ده‌دات به په‌ناخوازان. له‌كۆتاییه‌كانى مانگى ئه‌یلولدا مۆریسۆن یاسایه‌كى ده‌ركرد به ئاماژه‌دان به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى پاڵمه‌ر یونایتد بۆ دووباره پێدانه‌وه‌ى سێ ساڵ ڤیزاى پاراستنى كاتى و پێنج ساڵ ڤیزاى بازرگانى بۆ په‌ناخوازان، بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه ڕه‌زامه‌ندن به كاركردن بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى. هه‌ریه‌ك له‌و ڤیزایانه نزیكه‌ى 31هه‌زار كه‌س ده‌گرێته‌وه كه له چه‌قبه‌ستووییه‌كى یاساییدان، چونكه حكومه‌ت ڕه‌تى ده‌كاته‌وه مافى نیشته‌جێبووى هه‌میشه‌ییان پێ بدات ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بسه‌لمێت ئه‌وانه په‌ناخوازن، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش ڕه‌تى ده‌كاته‌وه كه دووباره ڤیزاى پاراستنى كاتى بخاته‌وه كار. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كلیڤ پاڵمه‌ر سه‌رۆكى پارتى پاڵمه‌ر یونایتد داواى له مۆریسۆن كردووه كه پشتیوانى له یاسایه‌كه بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و نیگه‌رانه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و یاسایه‌وه.
No comments:
Post a Comment