كۆچ بۆ ئوسترالیا و كۆچى كوردان
دووه‌م په‌ناخوازى هازارا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیه‌وه ڕۆژى سێ شه‌ممه دیپۆرتكرایه‌وه. كه ئه‌وه‌ش ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دێت له‌دواى ئه‌وه‌ى كه په‌ناخوازێكى تر‌ى هازارا دیپۆرتكرایه‌وه. زه‌ینوڵا ناسرى له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه فڕێنراوه‌و ئه‌شكه‌نجه دراوه. ئه‌و 20 ساڵه‌یه ڕۆژى دووشه‌ممه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى پێرس گواسترایه‌وه و دواتر ڕۆژى سێ شه‌ممه له ئوسترالیا كرایه ده‌ره‌وه. دیپۆرتكردنه‌وه‌ى بڕى 25هه‌زار دۆلارى تێده‌چێت، كه 1000 دۆلارى بۆ ئه‌و و 24000 دۆلارى بۆ ئه‌و به‌رپرسه حكومیانه‌ن كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵیدابن به‌ره‌و كابوڵ.
بۆیه‌كه‌مجار كه ئه‌فغانستانى جێهێشت ته‌مه‌نى ته‌نها 11 ساڵ ده‌بوو. دامه‌زراوه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى دادگایى په‌ناخوازى ئوسترالیا له‌وبڕوایه‌دایه كه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى ئه‌و پیاوه هه‌یه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ گونده‌كه‌ی. به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر له كابوڵ بێت ئه‌وا ژیانى سه‌لامه‌ت ده‌بێت. ئه‌وانه‌ى كه مپینى په‌ناخوازان ده‌كه‌ن داخوازى پشتیوانى په‌ناخوازان و وه‌ستاندنى دیپۆرتكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
No comments:
Post a Comment