Thursday, October 16, 2014

قوتابیانی تواناسازی داوای پاره‌ ده‌كه‌ن

بەشێک لە کاندیدانی تواناسازی، یاداشتێک ڕەوانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و حکوومەت و وەزیری خوێندنی باڵا و لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن، لەیاداشتەکەدا خراپی بارودۆخیان ڕوون ده‌كه‌نه‌وه‌ و داوای مافە داراییەکانیان دەکەن.
لەیاداشتەکەدا بەشێک لە کاندیدانی تواناسازی باسیان لە بارودۆخیان کردووە کە بەھۆی پێنەدانی مافە داراییەکانیان کەوتوونەتە ژێر قەرز و لە ژێر بارێکی نائاسایی و نا لەباردان، بەشێوەیەک کە وەک لە یاداشتەکەدا ھاتووە، نازانن بیر لە خوێندن بکەنەوە یان قەرزکردنی پارە.
لەیاداشتەکەدا ئەو کاندیدانە ڕەخنە لە بەرپرسانی خوێندنی باڵا دەگرن و دەڵێن 'سەرەڕای ئەوەی لەم دۆخە نالەبارەدا ھەڵوێستمان ھەبوو لە گەیاندنی بارودۆخی کوردستان بەو وڵاتانەی تێیاندا دەخوێنین، ھەروەھا بێ دەنگیمان ھەڵبژارد سەبارەت بە مافە داراییەکانمان.
هه‌ر له‌یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌ 'وادیارە بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا یان ئێمەیان بیر چووه‌تەوە یان بێدەنگی ئێمەیان قۆستۆتەوە بۆ نەدان و دواکەتنی مافەداراییەکانیان'.

No comments:

Post a Comment