هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له مێڵبۆرن بۆ دژایه‌تى كردنى یاساكانى ئوسترالیا به‌رامبه‌ر په‌ناخوازان خۆپیشاندانیان كرد.
ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر پاراستنى سنووره‌كانى ئوسترالیا له كۆچى نایاسایى و خۆپیشانده‌ران داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكه‌یان ده‌كرد.
ئۆپۆزسیۆنى ئوسترالیا به‌شدارى كاراى له‌و خۆپیشاندانه‌دا هه‌بوو.
ئاده‌م باندت په‌رله‌مانتارى پارتى سه‌وزى ئوسترالیا ڕایگه‌یاند: خه‌ڵكى ده‌زانێت كه ناتوانرێت به‌له‌مه‌كان بووه‌ستێنرێن له‌وه‌ى بگه‌ن به ئوسترالیا و ته‌نها ده‌شاردرێنه‌وه، و حكومه‌تى ئوسترالیاش تاوه‌كو ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌ى كردووه‌و نه‌یتوانیوه به‌له‌مه‌كان بووه‌ستێنێت.
خه‌ڵكى ئوسترالیا هاتۆته سه‌ر شه‌قامه‌كان چونكه حكومه‌ت كێشه‌ى په‌ناخوازانى له كێشه‌یه‌كى مرۆییه‌وه به سه‌ربازى كردووه، ئاده‌م باندت په‌رله‌مانتارى پارتى سه‌وزى ئوسترالیا واى وت.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئوسترالى یه‌كێتى بازرگانان جێد كێرنێى ڕایگه‌یاند: یاساى ئوسترالیا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌ناخوازان یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى پشتگوێ خستووه. هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه پێشنیار و سه‌رنجى تایبه‌تمه‌ندانى بوارى ته‌ندروستى و یاساى و بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كانى پشتگوێ خستووه.
No comments:
Post a Comment