كۆچ بۆ ئوسترالیا و كۆچى كوردان
قاچاخچیه‌كان به‌به‌رده‌وامى فێڵیان له په‌ناخوازان
كردووه و چه‌ندین جار پاره‌یان لێ خواردوون. به‌ڵام هانیف حوسێن یه‌كێكه له‌و چه‌ند
كه‌سانه‌ى كه هه‌وڵیانداوه بۆئه‌وه‌ى پاره‌ى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه.
هه‌وڵه‌كانى بوویه هۆى ئه‌وه‌ى كه تووشى ئه‌شكه‌نجه‌دان
بێت له‌لایه‌ن ده‌ستیه‌كى چه‌ته‌وه كه ته‌نانه‌ت چه‌ند پۆلیسێكى ئیندۆنیزیشى له‌خۆگرتبوو.
ته‌واوى ئه‌و ڕووداوه به‌هۆى كامێرایه‌كى شاراوه‌وه تۆماركراوه. حوسێن كه 22
ساڵ ده‌بێت ساڵى ڕابردوو‌و له وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و ئوسترالیا هاتووه له‌كاتێكدا
تۆنى ئابۆت بۆته سه‌رۆك وه‌زیران. وه‌كو 10هه‌زارى تر، ئۆپه‌راسیۆنى سه‌روه‌رى
سنووره‌كان ڕه‌وانه‌ى ئیندۆنیزیاى كرده‌وه، چاوه‌ڕوانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى په‌نابه‌رانى
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانى كرد بۆئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى پێ بدات به‌ره‌و وڵاتێكى ڕه‌وانه
بكه‌ن.
له‌كاتێكدا كه پاره‌كه‌ى خۆى زیادى كرد به‌هۆى
فرۆشتنى زه‌وییه‌وه له‌هه‌رێمى گیلگیت بالتیستانى پاكستان، به‌ڵام ئه‌وپاره‌یه‌ى
خه‌رج كرد له خه‌رجیه‌كانى ژیانى و هه‌روه‌ها سێ هه‌وڵى سه‌رنه‌كه‌وتووى بۆ
كۆچكردن به‌شێوه‌یه‌كى قاچاخ بۆ ئوسترالیا.
No comments:
Post a Comment