كۆچى كوردان و كۆچ بۆئوسترالیا
چوار منداڵى په‌ناخواز كه ئازادكران بۆناو
ناورو له‌ڕووى جه‌سته‌ییه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دران و سوكایه‌تیان پێكراوه. هه‌روه‌ها
هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن‌یان لێكراوه ئه‌گه‌ر له دوورگه‌ى ناورو بمێننه‌وه.
جێگه‌ى باسه ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى كه به‌به‌له‌م
و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى ده‌گه‌نه خاكه‌كانى ئوسترالیا له‌ئێستادا ڕه‌وانه‌ى
دوورگه‌ى ناورو و مانوس ده‌كرێن.
ئه‌و
منداڵانه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 17 ساڵیدا هده‌بێت و له‌لایه‌ن گروپێك له
ماتۆڕسوارى ناوروییه‌وه وه‌ستێنراون له‌كاتێكدا به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
یه‌كێێك له‌و كوڕانه به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌دانیه‌وه له‌هۆش خۆى چووه. دوو له‌كوڕه‌كانى
تر ڕایان كردووه‌و خۆى ڕزگاركردووه‌و له‌نزیك كه‌ناراوى ده‌ریایه‌كه‌دا خۆیان له‌بن
به‌ردێك شاردۆته‌وه‌و له‌دواتردا په‌یوه‌ندیان كردووه به ڕێكخراوى سه‌یڤ چیڵدرن،
كه خزمه‌تى ئه‌و منداڵانه ده‌كه‌ن كه بێ دایك و باوكن. یه‌كێك له‌و كوڕانه كه
له مل و سه‌رى دراوه ئه‌و شه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا كراوه. جێگه‌ى لێدان
و قه‌پ و برین به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه. وه‌زیرى كۆچى ئوسترالى سكۆت مۆریسۆن
ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌رپرسیارێتى ئه‌و په‌ناخوازانه هه‌ڵناگرن كه له ناورو
ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
No comments:
Post a Comment