رێكخراوی IOM ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆچ له پڕۆژه‌یه‌كیدا به‌ناوی (ماگنێت) بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، هه‌وڵده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ى كوردستان و عێراق كه خۆبه‌خشانه له به‌ریتانیاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
پڕۆژه‌كه له‌هه‌وڵى ڕێنوێنى كردنى گه‌نجاندا ده‌بێت هه‌روه‌ها یارمه‌تیان ده‌دات بۆ ناساندنیان به كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان و كۆمپانیا ناوخۆیى و بیانیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان. له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ى له به‌ڕیتانیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه توانیویانه له‌ڕێگه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه ده‌رفه‌تى كار به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌مه وێبسایتى پڕۆژه‌كه‌یه بۆ زانیارى زیاتر‌و ئاشنابوون به پڕۆژه‌كه‌و په‌یوه‌ندى كردن به پڕۆژه‌كه‌وه:
http://magnet.iomiraq.net/
No comments:
Post a Comment