كۆچى كوردان و كۆچ بۆ ئوسترالیا
فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌روه‌رى
سنووره‌كانى ئوسترالیا، ژه‌نه‌ڕاڵ ئانگیوس كامپبێڵ له‌وبڕوایه‌دایه كه ئوسترالیا
هه‌ڵوێستى به‌خشندانه بووه به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران. كامپبێڵ ڕایگه‌یاند ئه‌و
ئۆپه‌راسیۆنه‌ى سه‌رپه‌رشتى ده‌كات ژیانى چه‌ندانى ڕزگار كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و
لێدوانه‌ى وه‌زیرى كۆچى ئوسترالى سكۆت مۆریسۆنى دووباره كرده‌وه كه له‌ماوه‌ى
شه‌ش مانگى ڕابردوودا هیچ به‌له‌مێك نه‌گه‌یشتۆته ئوسترالیا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى
خسته‌ڕوو كه هیچ گیان له‌ده‌ستدانێك له‌ناو ده‌ریادا له‌و ماوه‌یه‌دا ڕووینه‌داوه.
له‌كاتێكدا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ داتا و ژماره‌كان نزیكه‌ى 180 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
له 2012-2013. هه‌روه‌ها كامپبێڵ ئه‌وه‌ى ڕایگه‌یاند كه قاچاخچیه‌كان گروپى
ڕێكراوى تاوانن كه ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى بوونه‌ته‌وه به هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له
ڕێوشوێنه‌كانى حكومه‌تى ئوسترالی بۆ پاراستنى سنووره‌كان. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه
هه‌ر پشوودانێكیان له‌و پڕۆسه‌یه ده‌رفه‌ت ده‌به‌خشێت به قاچاخچیه‌كان. كه له‌ماوه‌ى
نۆ مانگى ڕابردووى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 203 كه‌س ده‌ستگیركراون.
No comments:
Post a Comment