كۆچى كوردان و
كۆچ بۆ ئوسترالیا
حكومه‌تى فیدراڵى
ئوسترالیا گۆڕانكارى گه‌وره ده‌كات له هه‌ڵسه‌نگاندنى داخوازى مافى په‌نابه‌راندا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه له په‌رله‌ماندا په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا، به‌رپرسیارێتى په‌ناخوازه
كه به‌ته‌واوى داخوازیه‌كه‌ى خۆى بسه‌لمێنێت. هه‌روه‌ها ڤیزاى پاراستن نابه‌خشرێت
كاتێك كه‌سه‌كه به‌ته‌واوى پێناسى خۆى ناسه‌لمێنێت.
وه‌زیرى كۆچ سكۆت
مۆریسۆن ڕایگه‌یاند كه هه‌ندێك له په‌ناخوازه‌كان وه‌كو ئه‌وانه‌ى كه بێ
نیشتمانن، دۆكیومێنتى فه‌رمیان نیه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتى ته‌واوى سه‌لماندنى
ناسنامه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى په‌ناخوازه‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه
ئه‌و یاسایه ڕێژه‌ى مه‌ترسى ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ن به ئوسترالیا
بۆ وڵاتانى تر زیاتر ده‌كات. له‌ئێستادا، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه چانسى 10٪ى ڕووبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌ى مه‌ترسیان هه‌یه له‌و وڵاته‌وه‌ى بۆى هاتوون ڕه‌وانه ناكرێنه‌وه. حكومه‌ت
له‌ئێستادا ئه‌و ڕێژه‌یه زیاتر ده‌كات بۆ زیاتر له 50٪. ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه
جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا یه‌كگرتنه‌وه‌ى خێزانى په‌ناخوازان له‌دواى گه‌یشتنیان به
به‌له‌م ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
مۆریسۆن ڕایده‌گه‌یه‌نێت
كه خزمى كه‌سێك كه خاوه‌نى ڤیزاى پاراستنه، هه‌مان ڤیزاى پێ‌نادرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى
كه له‌هه‌مان خێزانن. هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه گۆڕانكاریه‌كان واده‌كه‌ن
كه ئه‌ندامانى خێزانى خاوه‌ن ڤیزاى پاراستن هان نادرێن كه بگه‌نه ئوسترالیا.
No comments:
Post a Comment