عه‌لی په‌هله‌وانی، ناوی ئه‌و په‌ناخوازه كورده‌یه كه حكومه‌تی ئوسترالیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه مافی په‌نابه‌رێتی پێبدات و داوای لێكراوه كه بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی و مامۆستایه‌كی زانكۆش له ئوسترالیا كه‌له نزیكه‌وه ئاگاداری كه‌یسه‌كه‌ی عه‌لیه ده‌ڵێت ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی عه‌لی دژی بنه‌ماكانی مافی په‌نابه‌رانه.
عه‌لی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌ڕه‌گه‌ز كوردی فه‌یلیه‌و له ئێران گه‌وره بووه و زیاتر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به به‌له‌م و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌شتۆته ئوسترالیا و مافی په‌نابه‌رێتی كاتی وه‌رگرتووه به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌پاش توندكردنه‌وه‌ی یاساكانی كۆچ بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه به به‌له‌م و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌گه‌نه ئه‌و ووڵاته له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕه‌تی كردۆته‌وه مافی په‌نابه‌رێته‌یه‌كه‌ی عه‌لی نوێ بكاته‌وه.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی عه‌لی هاوكاته له‌گه‌ڵ مانگرتنی 75 په‌ناخوازی تر له‌دوورگه‌ی كریستماسی ئوسترالیا كه حه‌وتیان ده‌می خۆیان دووریوه‌ته‌وه.
ئامی نێسه‌ری، مامۆستای زانكۆ له زانكۆی دیكن له شاری مێڵبۆرنی ئوسترالیا ، له‌چاوپێكه‌وتێكیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری هه‌واڵی ( مۆرنینگ بوله‌تین) ده‌ڵێت ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی عه‌لی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێناسه‌یه‌ی كه به‌سه‌ر په‌ناخوازاندا ده‌سه‌پێنرێت و به ووته‌ی ئه‌و پێناسه‌كه هێنده ته‌سككراوه‌ته‌وه له‌و ووڵاته كه كه‌یسه‌كه‌ی عه‌لی ناچێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه كه مافی په‌نابه‌رێتی پێبدرێت.
No comments:
Post a Comment