كۆچى كوردان و
كۆچ بۆ ئوسترالیا
وه‌زاره‌تى كۆچى
ئوسترالیا له تشرینى دووه‌مى 2014ـه‌وه ژماره‌یه‌كى زیاتر له تاقیكردنه‌وه‌كانى
هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى زمان قبووڵ ده‌كات بۆ ڤیزاى جیاواز. هه‌ریه‌كه له
تاقیكردنه‌وه‌كانى تۆفڵ ئاى بى تى، و تێستى زمانى ئینگلیزى پیه‌رسۆن، پى تى ئى،
قبووڵ ده‌كرێن سه‌ره‌ڕاى تاقیكردنه‌وه‌كانى ئاى ئى ئێڵتس و تاقیكردنه‌وه‌ى ئۆیت.
ئه‌و ڤیزایانه‌ى
كه ئه‌م تاقیكردنه‌وانه قبووڵ ده‌كه‌ن جگه له ڤیزاى خوێندكارى، ڤیزاى كاركردن
و ڤیزاى پشتیوانى هه‌رێمى كۆچ و داهێنانى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان.
یه‌كێك له
پسپۆڕه‌كانى بوارى په‌روه‌رده ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه ئه‌م گۆڕانكاریه هه‌واڵێكى
زۆرباشه بۆئه‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت كۆچ بۆ ئوسترالیا بكه‌ن كه كاتى زیاتریان بۆ
ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌روه‌ها مۆنۆپۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كانى ئاى ئى ئێڵتس نامێنێت.
No comments:
Post a Comment