حكومه‌تی ئوسترالیا (10) هه‌زار دۆلار ده‌داته ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی، كه له‌وڵاته‌كه‌یدایه‌و بۆ وڵاتی خۆی دیپۆرتده‌كرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی لوبنانی كه له‌كه‌مپی (مانوس) له‌ئوسترالیا نیشته‌جێن، پێشنیازیان بۆ كراوه دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بكرێنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه (10) هه‌زار دۆلاریان پێبدرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی كانبێرا، په‌نابه‌رانی ئێران‌و سودان كه دیپۆرتده‌كرێنه‌وه، حه‌وت هه‌زار دۆلار‌و بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانیش، چوار هه‌زار دۆلاریان پێبدرێت، له‌كاتی دپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی (پاكستان، نیپاڵ‌و میانمار)یشدا، (3300) دۆلاریان پێبدرێت.
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا له‌كاتێكدایه، پارساڵ له‌كاتی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا، (1500-2200) دۆلار ده‌درایه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
-----------------------------------------------------------------
و: بیلال جه‌عفه‌ر
No comments:
Post a Comment