Monday, October 21, 2013

ئوسترالیەکان ڕایان چۆنە لەسەر پەناخوازان؟


کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان
ئوسترالیەکان دەڵێن کە ئەوان پشتگیرى لە فرە کەلتورى دەکەن بەڵام ڕاپرسیەکى نوێ ئەوە ئاشکرا دەکات کە یەک لە سێى ئوسترالیەکان لەو بڕوایەدان کە نابێت ئەو پەناخوازانەى بە بەلەم دەگەنە وڵاتەکەیان لەوێ نیشتەجێ بکرێن. 
ڕێکخراوى زەماپینگ سۆشیەڵ کۆهیژن، ئەوە ڕادەگەیەنێت کە ژمارەى ئەو خەڵکانەى کە دەڵێن ئەو پەناخوازانەى کە بە بەلەم دەگەنە وڵاتەکەیان دەبێت بگەڕێنرێنەوە لە 23%ـەوە لە 2010دا زیادى کردوە بۆ 33% لە ئەمساڵدا. 
تەنها 18%یان دەڵێن ئەو پەناخوازانەى کە دەگەنە ئوسترالیا دەبێت ڕێگەیان پێبدرێت بۆ هەمیشە بمێننەوە، هەرچەندە ئەو ژمارەیە دەگاتە 70% لەلایەن ئەوانەى دەنگیان بۆ سەوزەکان داوە. 
ڕاپۆرتەکە هەڵوێستی بەشداربووان لەبارەى فرەکەلتورى و کۆچ و متمانە بە سیاسییەکان و جیاکارى دەخاتەڕوو و هەروەها ئاماژە بەوەدەدات کە جیاکارییەکان لەسەر بنەماى ڕەگەز و نەژاد و ئاین زیادى کردووە بۆ بەرزترین ئاست لەوکاتەوەى لە 2007ـەوە ڕاپرسیەکان دەستیان پێکردووە. 
بەڵام نووسەرى ڕاپۆرتەکە، کە پڕۆفیسۆرزى زانکۆى مۆناش ئاندریو مارکیوس دەڵێت 84%ى وەڵامدەرەوەکانى ڕاپرسیەکە دەڵێن کە فرەکەلتورى بۆ ئوسترالیا باش بووە. 
پشتیوانى فرەکەلتورى لە ئاستێکى ئاوا بەرزدا مایەى سەرسوڕمانە لەکاتێکدا پشتیوانى لە کۆچکردن ناکەن، بەتایبەت لە هەندێ ناوچەى هەرێمیدا، بەگوتەى پڕۆفیسۆرەکە. 
ئەو ڕاپرسیە هەروەها ئەوەى ئاشکرا کردووە کە متمانەى ئوسترالییەکان بە حکومەت کەم دەکات، کە چارەگێکى هاوڵاتیان ڕەزامەندن لەسەر ئەوەى کە سیاسییەکانى کانبێرا دەکرێت متمانەیان پێ بکرێت. 
ئەو ڕاپرسیە ئەوەى ئاشکرا کردووە کە خەڵکى دکتۆرەکان و نەخۆشخانەکان و پۆلیس و هەواڵى تەلەفزیۆن زیاتر بەجێى متمانە دەزانن وەکولە پارتە سیاسیەکان.

No comments:

Post a Comment