به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روویان له‌پارێزگای سلێمانی كرد، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد به‌به‌راورد به‌جه‌ژنی ره‌مه‌زان و له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا ژماره‌ی گه‌شتیاران گه‌یشته زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی به‌هۆی هاتنی وه‌رزی سه‌رما، روو له‌كه‌مبوون بكات به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ژماره‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بەراورد بە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ رووی له‌زیادبوون كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، " له جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا ته‌نها ٢٢ هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی کردبوو، بەڵام هاتنی وەرزی سەرما نەبووه هۆکار بۆ کەمبوونەوەی هاتنی گەشتیاران و بگرە هاتنی گەشتیاران زیادیکرد تەنها لە ماوەی ٦ ڕۆژدا له‌رۆژانی (11/10 تا 16/10) ژماره‌ی گەشتیاران لە سنووری شاری سلیمانی گه‌یشته ٣١١٧٥ كه‌س".
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند، " له‌ڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 2 هه‌زار و 600 گه‌شتیار و له بازگەی (عەربەت- تاسڵوجە) 21 هه‌زار و 208 گه‌شتیار و له مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ 7 هه‌زارو 367 گه‌شتیار له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش رۆژه‌دا هاتوونه‌ته ناو شاری سلێمانی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌و ژماره‌یه له‌رۆژانی دوایی جه‌ژن و دواتریش روو له‌زیادبوون ده‌كات و خه‌ندان له‌دوا ئاماری ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی ئاگادا ده‌كاته‌وه.
خه‌ندان –
No comments:
Post a Comment