یه‌که‌مین خوێندنگه‌ی بازرگانی به‌ریتانی له عێراقدا بۆ خوێندنی یه‌ک ساڵی و دوو ساڵی و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بزنز و به‌ڕێوه‌بردندا
(LSBM) ئاگاداری گشت ئاره‌زومه‌ندانی کۆرسه‌کانی بواری بزنز و به‌ڕێوه‌بردن ده‌کاته‌وه که له به‌رواری (08-10-2013)ه‌وه ده‌ست ده‌کرێت به ناونوسین بۆ هه‌رکه‌سک که خوازیاری ده‌ستپێکردن ئه‌م کۆرسانه‌ی هه‌بێت له مانگی (۱۲ ی ۲۰۱۳) ه‌وه.
زانیاری له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی بڕوانامه به‌خش و مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی خوێندکاران له‌م خێندنگه‌یه‌دا:
دامه‌زراوه‌ی بڕوانامه به‌خشی به‌ریتانی: Pearson Edexcel
ژماره‌ی مۆڵه‌تی به‌ریتانیا: 91098
ناوی خوێندنگه: London School For Business & Management
ناوی بڕوانامه: BTEC Business
ئاسته‌کانی بڕوانامه BTEC Level 3, Level 4 & Level 5
ناو و ئاستی کۆرسه‌کان بۆ ساڵی یه‌که‌می خوێندن (2014 - 2013)
BTEC Level 3 Diploma in (Business, Administration, Human Resource, Management, Marketing)
ماوه‌ی ته‌واوکردنی هه‌ر کۆرسێک/ئاستێک: (۱) ساڵ
کاته‌کانی کۆرس: دوانیوه‌ڕوان - ئێواران. ( ۲ تا ۳ کاتژمێر له ڕۆژێکدا)
ڕۆژانی وانه خوێندن: (6) ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا.
(۳) ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا بۆ خوێندنی پرۆگرامی بزنز. وه (۳) ڕۆژی‌تر له هه‌فته‌یه‌کدا بۆ خوێندنی (زمانی ئینگلیزی و پرۆگرامی ICDL) بۆ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی پێویستیان به به‌هێزکردنی زمانی ئینگلیزی و زانستی کۆمپیوته‌ره. (ئیختیاری - Optional).
مامۆستایانی وانه بێژ: مامۆستایانی زانکۆن و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرا و ماسته‌رن له بزنز و کارگێڕیدا له زانکۆکانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکادا.
تێبینی/ -1 له‌م ساڵی خوێندندا (2013 – 2014) ته‌نها (BTEC Level 3 - Diploma) ده‌خوێندرت و له‌ساڵانی داهاتوودا (BTEC Level 4 - Diploma و BTEC Level 5 - Diploma) ده‌کرێته‌وه.
2- (BTEC Level 5 - Diploma) به‌رامبه‌ر به ساڵی دووه‌می خوێندنه له زانکۆکانی به‌ریتانیادا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رکه‌سێک (BTEC Level 5 - Diploma) ته‌واو بکات ئه‌وا ده‌توانێت به خوێندنی ته‌نها (1) یه‌ک ساڵ له یه‌کێک له زانکۆکانی به‌ریتانیادا بڕوانامه‌ی دبلۆماکه‌ت بگۆریت به بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس و ببێته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس له (Business) دا.
• مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی خوێندکاران:
1- به‌شداربوو پێویسته ته‌مه‌نی له ۱۸ ساڵ که‌متر نه‌بێت.
2- ده‌رچووانی ئاماده‌یی (بازرگانی، زانستی و ووێژه‌یی) به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان ده‌تووانن له‌م خوێندنگه‌یه‌دا بخوێنن.
3- ئاستی زمانی ئینگلیزیکه‌ی له ئاستی دووه‌می زمانی ئینگلیزی (Elementary) که‌متر نه‌بێت.
(که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاقیکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ئه‌نجام ده‌درێت بۆ وه‌رگرتنی خوێندکاره‌کان).
4- پێویسته خوێندکاره‌کان خولیا و حه‌زیان بۆ کاری بزنز و به‌ڕێوه‌بردن هه‌بێت.
5- ئه‌و خوێندکارانه‌ی که ئاستی زمانی ئینگلیزیه‌که‌یان له ئاستی دووه‌م و سێیه‌م دابێت (Elementary & Pre intermediate) ئه‌وا ده‌بێت به درێژایی یه‌ک ساڵ زمانی ئینگلیزی له بواری بزنزدا بخوێنن تاکو ئاستی زمانه‌که‌یان باشترببێت. وه گشت تێچوونی ئه‌م کۆرسه‌ش ده‌چێته ئه‌ستۆی خوێندنگه‌که.
6- مه‌رجه ئه‌و خوێندکارانای که توانای به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ریان لاوازه و شاره‌زانین تیایدا، پێویسته به درێژایی یه‌ک ساڵ گشت پرۆگرامه‌کانی (ICDL) بخوێنن که بریتین له:
Module 1: Information Technology
Module 2: Using the Computer and Managing Files
Module 3: Word processing
Module 4: Spreadsheets
Module 5: Databases
Module 6: Presentation
Module 7: Internet and Communication
تێبینی/ خوێندنی زمانی ئینگلیزی و زانستی کۆمپیوته‌ر له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌رچووانی کۆرسه‌کانمانه و بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن بۆ هه‌ر چانسێکی کارکردن له‌دوای ته‌واوکردنی (BTEC Level 3 - Diploma). وه به‌ته‌واوکردنی کۆرسه‌کانی زمانی و زانستی کۆمپیوته‌ر و ده‌رچوون له تاقیکردنه‌وه‌کانیاندا به‌شداربووان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرن له هه‌ردوو به‌شه‌که‌دا. ئه‌مه جگه له بڕوانامه‌ی دبلۆمه‌که له بزنزدا.
ناساندنی BTEC:
له ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا، بڕوانامه‌کانی (BTEC) یارمه‌تی ملیۆنه‌ها که‌سیان داوه له په‌ره پێدانی ئه‌و شاره‌زاییانه‌ی که پێویستن بۆ پێشکه‌وتن له ژیانیاندا. ئه‌م بڕوانامانه جۆشده‌ر و هانده‌ری زۆر به هێزن بۆ فێرخوازان، هه‌روه‌ها گونجاون بۆ ته‌مه‌نی جیاواز و شاره‌زایی هه‌مجۆر. له به‌خشینی ئه‌م بڕوانامانه‌دا ڕێگایه‌کی کرداری، گۆنجاو له گه‌ڵ ژیانی ڕاسته‌قینه‌دا ده‌گرینه به‌ر بۆ فێربوون، به بێ له ده‌ست دانی بابه‌ته تیۆریه بنچینه‌ییه‌کان.
(BTEC) هه‌موو ئه‌و شاره‌زاییانه پێشکه‌ش ده‌کات به فێرخوازان که پێویستن بۆ پێشکه‌وتن به‌ره‌وه خوێندنی باڵا یان ڕاسته‌وخۆ بۆ جیهانی کار. بۆ نمونه (BTEC Level 3 - Diploma) له کار و باری بازرگانی نیشتمانی (National Business) هه‌موو لایه‌نه‌کانی بزنس ڕووماڵ ده‌کات و هەروەها بازاڕکاری (Marketing)، سه‌رچاوه‌ی مرۆیی (Human Resources)، و ژمێریاری (Accounting) لە خۆ دەگرێت. لە پاڵ ئەمانەش، کۆمەڵێ چالاکی ژیانی ڕاستەقینە ڕووماڵ دەکەن وەک نوسین و چۆنیه‌تی پێشکەش کردنی نەخشەی کار (Business Plan).
بڕوانامەکانی (BTEC) دەکرێت وەک یان لە جێی بڕوانامەکانی خوێندنگەو و کۆلێژەکان وەربگیڕێن. ئەم بڕوانامانە باوه‌ڕپێکراون و به گرنگیه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێن لە لایەن کۆلێژ و زانکۆ و خاوەن کار و کەرتە پیشه‌ییه جیاوازەکان لە هەشتاو پێنج ووڵات لە سەرانسەری جیهاندا.
سوودەکانی بڕوانامەکانی BTEC:
پێویستە بزانیت کە چۆن بڕوانامەکانی BTEC جیاوازن لە بڕوانامەکانی تر. با سەیرێکی ئەم جیاوازیانە بکەین لە گەڵ ئەو سوود و قازانجانه‌ی کە بڕوانامەکانی BTEC پێشکەشت دەکەن.
ڕێگایەکی کرداری بۆ فێربوون:
BTEC ڕێگایەکی کرداری و زیندو دابین دەکات بۆ فێرخوازان کە زۆرکات دەگمەنن لە ناوەندەکانی تری فێربوون. خوێندکارەکانمان پێویسته چەند یەکەیه‌ک ته‌واو بکه‌ن کە بۆ هەریەکەیان دەبێت بەڵگە پێشکەش بکەن بە پێی کار و ئەزموونی ژیانی ڕاستەقینە. ئەمەش دەرفەتی ده‌رخستنی شارەزایی و زانیاریەکانیان پێ دەبەخشێت.
بە دەر لە ترس و فشاری تاقیکردنەوە:
هەندێک خوێندکار لە ژێر فشاری تاقیکردنەوە گەشە دەکەن و پێش دەکەون؛ بەڵام زۆرێکی خوێندکاران ناتوانن بە توانا و لێهاتووییه چاوەروانکراوەکانیان بگەن بە هۆی ترس و نیگەرانی تاقیکردنەوە.
کاتێک فێرخوازان بە پێی ڕێگای BTEC دەخوێنن، پێشکەوتنیان بەدرێژایی کۆرسەکان پێوانە دەکرێت. ئەمەش ڕێگه‌یان پێدەدات کە بە بەردەوامی هەڵسانگاندن بۆ ڕێژەی فێربوونیان بکەن، به هه‌مان شێوه‌ی نواندنێکی کاری ڕۆژانە. ئەمە خوێنکارەکان به جۆش ده‌کات و زیاتر هانیان دەدات چونکە بەردەوام پێشکەوتنی خۆیان دەبینن و پێویست ناکات چاوڕێ بکەن تا کۆتایی کۆرسەکە بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تاقیکردنەوە. بۆ زۆر لە فێرخوازان شێوازی BTEC کە تیایدا کاری خوێندکاران بە بەردەوامی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌کرێت هەڵبژاردەیەکی باشتره.
هەڵبژاردەکانت کراوه ده‌بێت:
بڕوانامەکانی BTEC گونجاون و دەرفەت دەده‌ن بە خوێندکاران کە هەڵبژاردەکانیان بە کراوەیی بهێڵنەوە. ئایا ئه‌گه‌ر خوێندکار بیەوێت دوای قۆناغی ئامادەیی بەردەوام بێت لە خوێندن یا خود ڕاستەوخۆ بچێتە ناو هێزی کار، هەریەک لە بڕوانامەکانی BTEC ڕێگەیان پێدەدات هەردوو هەڵبژاردەکە تاقی بکەنەوە.
پته‌وکردنی باوەڕبەخۆبوون:
فێربوون پێویستە بە چێژ بێت، نەک وورە ڕووخێن. بە پێی ئەزموونی ئێمە، خوێندکاران چێژ لە پڕۆگرامەکانی BTEC وەرد دەگرن چونکە ده‌توانن خۆیان تایبه‌تمه‌ند که‌ن له‌و بوارانه‌ی فێربوون که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به‌و پیشانه‌ی تامه‌زرۆی ئه‌نجامدانیان هه‌یه، وه‌ک بازرگانی. کۆرسه‌کان ئه‌و بابه‌تانه له‌خۆده‌گرن که خوێندکار چێژیان لێ وه‌رده‌گرێت و پێیان شاره‌زایه. خوێندکاره‌کانمان به‌رده‌وام باوه‌ڕیان به خۆیان پته‌وتر ده‌که‌ن چونکه ئه‌وه شاره‌زاییانه به‌هێز ده‌که‌ن که له داهاتوودا یارمه‌تیان ده‌ده‌ن پیشه خوازراوه‌کانیان یان چانسی خوێندی باڵا مسۆگه‌ر بکه‌ن. ئه‌رکی و به‌رپرسیارێتیه‌کانی خوێندکاران ڕه‌نگه به نوسین ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هه‌مان ئه‌گه‌ر هه‌یه که ئه‌رکه‌کان به شێوازی تر بن، بۆ نمونه پاره‌چه فیلم، پڕۆژه پێشنیار، نه‌خشه کار، وە خشته‌ی زانیاری ڕێکخراو (database). خوێندکاران بەردەوام ڕێنمایی ئاشکراو پێویستیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بزانن کە دەبێت چی بەدەست بهێنن وە بە چ شێوەیەک ئەمە جێ بە جێ ی بکەن.
هەوڵەکانت پڕ سوود و قازانج دەبن:
خوێندکاران پابه‌ند دەبن بە کاتبەستەکانەوە کە لەلایەن مامۆستاکنانیانەوه دادەنرێن، بەڵام دەتوانن ئەمە ئەنجام بدەن بە پێی خێرایی خۆیان نەک کارکردن لە ژێر کاتی دیاریکراوی تاقیکردنەوەکان. پێشکەوتنی خوێنکارەکان چاودێری دەکرێت لە سەر ئاستی کەسی لە لایەن مامۆستاکانەوە کە بەردەوام پشتیوانی و هاوکاری تایبەت پێشکەش دەکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەسەندنی شارەزاییەکانی فێرخواز و گەیشتن بە ئاماج و توانا ویستراوەکانیان، چونکە بە شێوەیەکی گه‌شه‌یی فێر دەبن، واتە لە بابەتە سادە و بچوکەکانەوە دەست پێدەکەن و پاشان بەرەو بابەتە ئاڵۆزترەکان پێشدەکەون.
پێکەوە کارکردن:
پێکەوە کارکردن (Teamwork) لایەنێکی سەرەکیە لە جیهانی پیشه‌ییدا وە لەبەر ئەوەش بەشێکی گرنگی ىڕوانامەکانی BTEC –ه. خوێندکاران هه‌ندێ جار بە تەنها کارەکانیان جێبەجێ دەکەن، وە هەروەها لە ناو گرووپدا، بۆ نمونە لە گرووپی بەرهەمهێنانی شانۆگەری، یا خود ڕۆڵ بینین لە پەیوەندی بەڕێوەبەر و کارمەند.
گونجاندنی خوێندن لەگەڵ ئه‌رکی ڕۆژانه‌ی تردا:
بڕوانامەکانی BTEC گونجاون. دەکرێت بە Full-time یان Part-time بخوێنرێن. هه‌روها بڕوناماکه‌نی BTEC ده‌کرێت له‌گه‌ل بڕوانامه‌ی تر وه له‌گه‌ڵ لێپرسراوێتی ئیشی رۆژانه وه‌ربگیرێن.
خوێندنی سه‌رده‌م:
ئێمه به‌رده‌وام کۆرسه‌کانی BTEC په‌ره پێ ده‌ده‌ین وه نوێیان ده‌که‌ینه‌وه به پێی پێداویستی و شاره‌زاییه خوازراوه‌که‌نی خاوه‌ن کاران. ئه‌مه ده‌رفه‌ت ده‌دات به فێرخواز که زۆرترین سود له پیشه‌که‌ی ببینێ له کاتی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌که‌ی، وه له هه‌مان کاتدا بڕوانامه‌که په‌یوه‌ندی دار و نوێ ده‌مێنێته‌وه. پێش بڕیار دان له‌وه‌رگرتنی هه‌ر یه‌ک له کۆرسه‌کان، ده‌کرێت دڵنیا بیته‌وه له هاوچه‌رخی بابه‌ته‌کانی کۆرسه‌که. هه‌موو بڕوانامه‌کانی BTEC ئێستا گه‌شه‌پێده‌درێن به هاوبه‌شی له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌زاییه‌کانی که‌رته‌کانی شانشینی یه‌کگرتوو (UK SSC) بۆ دڵنیا بوون له گونجانیان له گه‌ڵ پێداویستیه‌کانی خاوه‌ن کاران.
1.1 ملیۆن خوێندکاری BTEC هه‌موو ساڵێک:
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خواست له‌سه‌ر بڕوانامه‌کانی BTEC زۆر زیادی کردووه. له ساڵانی 2009 و 2010 زیاتر له 1.1 ملیۆن که‌س ناویان تۆمار کردووه بۆ خوێندنی بڕوانامه‌کانی BTEC.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خواست له‌سه‌ر بڕوانامه‌کانی BTEC زۆر زیادی کردووه. پێمان وایه که ئه‌م زیادبوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که مامۆستایان، دایک و باوکان، وه خوێندکاران تێگه‌یشتوون له‌م دوو فاکته‌ره‌ی خواره‌وه:
یه‌که‌م: خوێندنی ئه‌کادیمی شیاو نیه بۆ هه‌مووان. کۆرسه‌کانی BTEC ئه‌زمونێکی به‌سودی فێربوون دابین ده‌که‌ن بۆ فێرخوازان که ده‌یانگه‌یه‌نێت به بڕوانامه‌یه‌ک که باوه‌ڕپێکراوه و هه‌م ڕێزی لێ ده‌گیرێت له سه‌رتاپای جیهان.
دووه‌م: خوێندکاران BTEC هەڵدەبژێرن چونکە پێشوەخت بڕیاریان لەسەر پیشەیەکی دیاریکراو داوەو خوازیاری دەستپێکی خێران. کۆرسەکانی BTEC ئەزموونی پەیوەندیدار و گرنگ دابین دەکەن هەر لەسەرەتاوە.
زانیاری زیاتر دەربارەی BTEC-ەکان:
بڕوانامەکانی BTEC یارمەتیت دەده‌ن ئامانجەکانت بێنیتە دی لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات.
دەتەوێت لە شانشینی یەکگرتوو (UK)، ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا (US)، یان ئوستوڕالیا بخوێنیت؟
دەتەوێت کۆمپانیایەک لە ووڵاتی خۆت دامەزرێنیت ؟
دەتەوێت پیشەیەکی نایابت هەبێت لە ڕێکخراوێکی فرەلایەن؟
خەونەکانت هەرچیەک بن، لەگەڵ بڕونامەکانی BTEC دێنه دی!
کاتێک بڕوانامەکانی BTECl ئەخوێنیت، دەتوانی:
• ده‌ستکه‌وتنی پیشەیەکی نایاب: بڕوانامه‌کانی BTEC ڕیکخراون بە ڕاوێژکردنی نزیک له‌گه‌ڵ بازار و ناوه‌ندی پیشه‌سازی، که خاون کاران دڵنیا ده‌کاته‌وه که زانیاریه‌کانی تۆ هاوچه‌رخن و شاره‌زاییه‌کانت (به‌و شاره‌زاییه گرنگانه‌شه‌وه که ده‌بنه هۆی دامه‌زراندنت) په‌یوندیدارن و گرنگن.
• به‌نرخی خۆت بسه‌لمێنه: بڕوانامه‌کانی BTEC ئه‌وه ده‌خه‌نه پێش چاو که تۆ شاره‌زایی و زانیاری و کۆمه‌ڵێ ڕه‌فتارت به ده‌ست هێناوه به پێی ستانداردی جیهانی.
• له سه‌رانسه‌ری جیهان بخوێنه و کار بکه، له هه‌ر ئاستێک‌دا بیت: کۆلێژ و زانکۆکان و خاوه‌ن کاران له سه‌رتاپای جیهان پێشوازی له پێشکه‌شکردنه‌کانی ئه‌و کاندیدانه ده‌کات که خاوه‌نی بڕوانامه‌کانی BTEC –ن.
ملیۆنه‌ها خوێندکاری نێوده‌وڵه‌تی (له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌خوێنن) سوودیان له‌و ده‌رفه‌تانه بینیوه که بڕوانامه‌کانی BTEC پێشکه‌شی ده‌که‌ن به وه‌رگرانی.
بۆ زانیاری زیاتر بفەرموون بە سەردانی:
ناونیشان: سلێمانی، شه‌قامی تووی مه‌لیک، به‌رامبه‌ر ئاماده‌یی شه‌هید جه‌مال تاهیری کچان.
0533237363 - 07480101555 - 07701203884
No comments:
Post a Comment