له كه‌ناراوه‌كانی ئیتالیا و له نزیك دوورگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته، كه‌شتییه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی نووقمی ئاو بوو و به‌هۆیه‌وه 94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سكای نیوز، كه‌شتییه‌كه 500 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌سه‌ر بووه‌و باس له‌وه ده‌كرێت كه سه‌رجه‌میان سۆماڵی بن، به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و په‌نابه‌رانه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌ریتریان و له لیبیاوه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وتوون.
هاوكات جۆزی نیكۆڵیتی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری لامپیدۆزا-ی ئیتاڵیای نزیك له رووداوه‌كه ئاشكرایكرد كه ره‌وشه‌كه زۆر مه‌ترسیداره‌و تائێستا ته‌رمی 94 له‌و په‌نابه‌رانه ده‌رهێناوه‌ته‌وه كه ژن و منداڵیشیان تێدایه و گومان ده‌كرێت زیاتر له 150 په‌نابه‌ریش گیانیان له‌ده‌ست دابێت كه تائێستا ته‌رمه‌كانیان ده‌رنه‌هێنراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و كه‌یشتییه، سه‌رچاوه‌كانی نزیك له رووداوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه تائێستا 151 كه‌س له‌و په‌نابه‌ره نایاساییانه رزگار كراون.
خه‌ندان ـ
No comments:
Post a Comment