وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکاتهوه کە وەرزێکی نوێی خولی زمانی ئینگلیزی لە هەر چوار سێنتەری (زانکۆی سەلاحەددین،زانکۆی دهۆک، زانکۆی کۆیە، زانکۆی سۆران) دەستپێدەکات .
له ئاگاداریهكدا وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانست ئاماژهبهوهدهكات: ئەو کاندیدانەی بەر نامەی تواناسازی کە تائێستا سەفەریان نەکردووە و خولی زمانی ئینگلیزیان لە ناوەوەی وڵات وەرنەگرتووە دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە یەکێک لەو سێنتەرانەی کە ئاماژەمان پێکردووە .
ئەم پرۆژەیە هەلێكه بۆ کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی کە بەر لە سەفەرکردنیان بۆ ماوەی (٦ مانگ) کۆرسی زمان وەربگرن و لەڕووی توانستی زمان و کەلتوورییەوە ئامادەبکرێن بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە دەرەوەی وڵات، هەروەها کاندیدەکان لە ناو کۆرسەکەدا هەلیان بۆ دەڕەخسێت کە بەشداری دوو تاقیکردنەوەی ستانداردی توانستیی زمانی ئینگلیزی بکەن .
كوردیو - ههولێر
No comments:
Post a Comment