ئه‌و ده‌مه‌ی عه‌باس ته‌میمی گه‌یشته ئوستورالیا، ئاهێكی به‌به‌ردا هاته‌وه‌و گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی هاتووه‌ته دی، عه‌باس له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی ساڵی 2011 خۆی گه‌یانده ئه‌ندۆنیسیاو له‌وێشه‌وه بۆ ئوستورالیا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌كو سه‌ردانكه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی كه‌ربه‌لا.
ته‌میمی ده‌ڵێت "بۆ سه‌ردانی كه‌سوكاره‌كه‌م گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌و نیازم وایه دوو مانگ بمێنمه‌وه، پاش ئه‌وه بارگه‌و بنه ئه‌پێچمه‌وه‌و ده‌چمه‌وه بۆ ئوستورالیا، چونكه پێم وایه ئه‌وێ وڵاتی خه‌ونه‌كانمه‌و هه‌ر له‌وێ ئازادی‌و كه‌سایه‌تی‌و كیانی خۆمم دۆزیوه‌ته‌وه".
حازر جه‌میل كه دانیشتوویه‌كی تری ئه‌و پارێزگایه‌یه‌و پاش گه‌شتێكی پڕ له‌ده‌رده‌سه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و به"نیقاش"ی وت "گه‌شته‌كه‌مان هیچ ئاسان نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوانزه هه‌زار دۆلارم خه‌رجكرد، له‌كه‌ناره‌كانی ئه‌ندۆنیسیاوه به‌گه‌شتێكی پڕ له‌سه‌ركێشی ده‌ریایی گه‌یشتمه ئوستورالیا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "حه‌ڤده رۆژ له‌ناو زه‌ریای ئارام‌دا بوین، پاش گه‌یشتنم چوار مانگ له‌كامپی په‌نابه‌ران مامه‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی پشكنیكی ته‌ندروستیم بۆ كرا‌و لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ كرا، ئینجا ئازادیان كردم، ئه‌مڕۆش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دام خێزانه پێنج كه‌سییه‌كه‌م ببه‌مه ئه‌وێ".
نبراس تالیب له‌لای خۆیه‌وه له‌بیری ئه‌وه‌دایه كه‌ربه‌لا به‌ره‌و ئوستورالیا جێبهێڵێت، له‌مڕووه‌وه ده‌ڵێت "زۆرشت هه‌یه پاڵم پێوه ده‌نێت بۆ كۆچكردن، له‌نێویاندا بێكاری، چونكه ئه‌مڕۆ كه‌س به‌بێ واسیته دانامه‌زرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كاتێك كه‌وتمه پرسیاركردن، تێگه‌یشتم گه‌یشتن به‌ئوستورالیا سیانزه هه‌زار دۆلاری ده‌وێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گه‌شتێكی پڕ له‌سه‌ركێشییه‌و ده‌یان كه‌س به‌وهۆیه‌وه بوونه‌ته قوربانی، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌م بۆ كۆناكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه قاچاخچییه‌كان قۆڵبڕن، بۆیه له‌و هه‌نگاوه په‌شیمان بوومه‌ته‌وه".
چه‌ندین كه‌سی تر له‌هاوڵاتیانی كه‌ربه‌لا له‌وانه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن رۆژێك بێت‌و بتوانن بگه‌نه ئوستورالیا.
حسێن قوسه‌ی كه چه‌ند ساڵێكه كه‌ربه‌لای جێهێشتووه‌و له‌یۆنان نیشته‌جێیه، له‌بیری ئه‌وه‌دایه ئه‌ویش به‌ره‌و ئوستورالیا به‌ڕێبكه‌وێت تا له‌وێ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خه‌ونی مانه‌وه‌و كاركردن بێنێته دی، حسێن هۆكاری جێهێشتنی یۆنان ده‌خاته ئه‌ستۆی بێكاری‌و داڕمانی ئابوری.
له‌مڕووه‌وه ده‌ڵێت "پاش ئه‌وه‌ی ساڵێك به‌ر له‌ئێستا گه‌ڕامه‌وه بۆ عێراق، نه‌متوانی دابمه‌زرێم، بۆیه ئه‌گه‌ر بزانم سه‌ریشم داده‌نێم ئه‌وا هه‌ر به‌ره‌و ئوستورالیا ده‌كه‌ومه ڕێ".
موهه‌نه‌د فازل دۆخێكی تری به‌سه‌ردا هاتووه كاتێك هاوشێوه‌ی كه‌ربه‌لاییه‌كانی تر رووی كردووه‌ته ئه‌ندۆنیسیا تا له‌وێوه به‌ره‌و ئوستورالیا بكه‌وێته ڕێ، به‌ڵام له‌وێ قاچاخچییه‌كان قۆڵیان بڕیوه‌و كاتێكی زانیوه نۆ هه‌زار دۆلاریان لێبردووه.
موهه‌نه‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كدا رێكه‌وتووه بیگه‌ێنێته دورگه‌ی كریسمسی سه‌ر به‌ئوستورالیا كه 300 كیلۆمه‌تر له‌ئه‌ندۆنیسیاوه دووره، به‌ڵام هه‌ر له‌وێ قاچاخچییه‌كان پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان گیراون‌و پاره‌كان خواردوون.
موهه‌نه‌د ده‌ڵێت "به‌رهه‌ر حاڵێك بوو له‌ئه‌ندۆنیسیا نه‌جاتم بوو، ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دام جارێكی تر پاره كۆبكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ومه‌وه رێ".
ئه‌یمه‌ن عامری كه ئه‌ویش خاوه‌نی كارگه‌یه‌كی ئه‌له‌منیۆمه به‌هه‌مان شێوه دووچاری فێڵ لێ‌كردن بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌میان له‌لایه‌ن كه‌سێكی عێراقییه‌وه، كاتێك پێی وتووه ئه‌گه‌ر دوانزه هه‌زار دۆلاری بداتێ بۆ ئوستورالیا رایده‌كێشێت، به‌ڵام پاره‌كه‌شی خوراوه‌و نه‌یشگه‌یشتووه‌ته جێ.
ئه‌یمه‌ن ئه‌مڕۆ هه‌موو بیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه كه حه‌واڵه‌ی كردووه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌نجامی هه‌بێت.
ئه‌زموونێكی تری گه‌یشتن به‌ئوستورالیا فازیل جبوری ده‌یگێڕێته‌وه، كاتێك به‌شانزه رۆژ له‌ناو ئاودا ئینجا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و وڵاته‌و له‌وێ مافی مانه‌وه‌ی كاتی بۆ سێ مانگ وه‌رگرتووه.
جبوری وه‌ك خۆی ده‌ڵێت نه‌یتوانیوه به‌رگه‌ی غه‌ریبی بگرێت، به‌تایبه‌تی كه خێزانه‌كه‌ی له‌كه‌ربه‌لا ماونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی داوه‌و ئێستا له‌عێراق نیشته‌جێیه.
گه‌یشتن به‌ئوستورالیا ئه‌مڕۆ بووه‌ته خه‌ونی زۆرێك له‌دانیشتوانی كه‌ربه‌لا، به‌شێكی زۆر له‌وانه هه‌وڵیان داوه‌و به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌شی گه‌یشتوون ده‌رده‌سه‌ری زۆریان بینیوه، به‌ڵام تیاشیاندایه وه‌ك عه‌باس ته‌میمی كه جێگیربوون له‌و وڵاته هه‌موو ئێش‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی بیر بردووه‌ته‌وه.
نیقاش-ئیبراهیم ئەلجبوری - كه‌ربه‌لا
No comments:
Post a Comment