Sunday, October 6, 2013

لەماوەی 25 ساڵدا زیاتر لە 19 هەزار كۆچبەر لەپێش گەشتنیان بە ئیتالیا گیانیان لەدەستداوە


پاش دوو ڕۆژ لە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئەو كۆچبەرانەی كەلە بەلەمێكدا لە نزیك دوورگەی لامپێدوسای ئیتالیا نقوم بوون ، بەرپرسانی هێزە دەریایەكانی ئیتالیا بێئومێدی خۆیان نیشاندا لە دۆزینەوەی ژمارەیەكی زیاتری كۆچبەرو ڕایانگەیاند كە پێدەچێت ئەوەی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریاكەدا مانەتەوە ئێستا مردبن.

بەپیًی زانیاریە فەرمیەكان ، تا ئێستا 155 كۆچبەر بە زیندووی ڕزگار كراون و لاشەی 111 تریش دۆزراونەتەوە و پێدەچێت بەلەمەكە نزیكەی 500 كۆچبەری تێدابووبێت . بەمەش ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی بوونەتە قوربانی بە زیاتر لە 300 كۆچبەر مەزەندە دەكرێت.
هۆكاری نقومبوونی بەلەمەكەش دەگێردرێتەوە بۆ لەكاركەوتنی مەكینەی بەلەمەكە و بە ووتەی بەرپرسێكی ڕێكخراوی كۆچی جیهانیش لە ڕۆما كۆچبەرەكان پاش نائومێدبوونیان لە دووبارە كاركردنەوەی مەكینەی بەلەمەكەیان دەستیان كردووە بە ئاگركردنەوە بۆئەوەی سەرەنجی بەلەمەكانی نزیك خۆیان ڕابكێشن و بێن بەلایانەوە بەڵام دواتر ئاگرەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە و بۆتە هۆی سووتانی بەشێكی بەلەمەكە و نقوم بووە.
سەرجەم كۆچبەرەكان بەڕەگەز خەڵكی ووڵاـتانی ئەفریقان و بەلەمەكەش لە شاری مەسراتەی لیبیاوە دەستی بە گەشتەكەی كردووە .
بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، لەماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 19 هەزار كۆچبەر لەپێش گەشتنیان بە ئیتالیا گیانیان لەدەست داوە وخنكان لەناو ئەو بەلەمانەدا كەلەلایەن قاچاخچیەكانەوە ڕێكدەخرێن بۆتە قەیرانێك بۆ تەواوی یەكێتی ئەوروپا.
كوردیو - تایبه‌ت
سەرچاوە : BBC، ڕۆیتەرز


Thursday, October 3, 2013

(120) هاوڵاتی لە دورگەی كریسمیس نقوم بوون و زۆربەیان منداڵن


ئاژانسە هەواڵییەكانی ئوستورالیا بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو لە دوورگەی كریسمسی ئەو وڵاتە، بەلەمێك بە(120) سەرنشینەوە نقوم بووە و تا ئێستاش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
رۆژنامەی( ئوستورالیا نیوز) لە زاری بەرپرسێكی هێزی دەریایی ئەو وڵاتەوە گواستویەتییەوە، شەوی رابردوو لە دوورگەی كریسمسی ئوستورالیا، بەلەمێك بە (120) سەرنشینەوە نقوم بووە، تا ئێستاش تەرمی ئەوانەی دۆرزراونەتەوە، زۆربەیان منداڵن.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە، لەو كەسانەی كە نقووم بوون تەنها(22) كەسیان دۆزراونەتەوە.رۆژنامەكە نوسیویەتی، بە پشت بەست بە زانیارییەكانی هێزی دەریایی ئوستورالیا، ئەوانەی لەناو دوورگەكەدا نقووم بوون، پێدەچێت هاوڵاتیانی وڵاتەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بن.جێی ئاماژەیە،كۆچ كردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا بۆتە دیاردە و تا ئێستاش بە هەزاران هاوڵاتی لەنێو دەریای نێوان توركیا و یۆنان، یۆنان ئیتالیا خنكاون و تەرمەكانیاشان بۆتە خۆراكی ماسییەكانی دەریا.
وەرگێرانی لە عەرەبیەوەبنار هیدایت

ئیتالیا: ده‌یان كۆچبه‌ری نایاسایی نووقمی ئاو بوون


له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیتالیا و له‌ نزیك دوورگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌، كه‌شتییه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی نووقمی ئاو بوو و به‌هۆیه‌وه‌ 94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سكای نیوز، كه‌شتییه‌كه‌ 500 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌سه‌ر بووه‌و باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ سه‌رجه‌میان سۆماڵی بن، به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئه‌ریتریان و له‌ لیبیاوه‌ به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وتوون.

هاوكات جۆزی نیكۆڵیتی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری لامپیدۆزا-ی ئیتاڵیای نزیك له‌ رووداوه‌كه‌ ئاشكرایكرد كه‌ ره‌وشه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌و تائێستا ته‌رمی 94 له‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژن و منداڵیشیان تێدایه‌ و گومان ده‌كرێت زیاتر له‌ 150 په‌نابه‌ریش گیانیان له‌ده‌ست دابێت كه‌ تائێستا ته‌رمه‌كانیان ده‌رنه‌هێنراونه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و كه‌یشتییه‌، سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ رووداوه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ تائێستا 151 كه‌س له‌و په‌نابه‌ره‌ نایاساییانه‌ رزگار كراون.
خه‌ندان ـ

Monday, September 30, 2013

120 په‌نابه‌ر به‌ به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه‌ نقومبون


به‌رپرسانی هێزه‌ ده‌ریایه‌كانی ئه‌نده‌نوسیا رایانگه‌یاند شه‌وی رابردو به‌له‌مێك كه‌ نزیكه‌ی 120 په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو له‌پێش گه‌شتنیان به‌دورگه‌ی كریسمسی ئوسترالیا نقوم بون و 
به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش تا ئێستا چاره‌نوسی 70 له‌و په‌نابه‌رانه‌ نادیاره‌و ته‌رمی 22 په‌نابه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان منداڵن.

ئاژانسی فرانس پرێس له‌ زاری به‌رپرسێكی پۆلیسه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ تا ئێستا گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا به‌رده‌وامه‌ كه‌ پێده‌چێت هه‌موویان خه‌ڵكی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بن.

نقومبونی ئه‌و به‌له‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی 44 په‌نابه‌ری تر له‌ ئوسترالیاوه‌ بۆ ئه‌نده‌نوسیا له‌پاش گه‌شتنیان به‌و وڵاته‌ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌و پلانه‌ی كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئوسترالیا له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ووڵاته‌كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ كرد. 

كۆچی نایاسایی په‌نابه‌ران له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی كه‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌ندكردنی په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌ زۆره‌ملێكان و دیپۆرتكردنه‌وه‌یان و به‌مه‌ش سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌میشه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكارن له‌ مافی په‌نابه‌ران و وه‌ڵامی حكومه‌تی ئوسترالیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كۆتایی بهێنێت به‌ قه‌یرانی نقومبونی به‌له‌می په‌نابه‌ران و هه‌وڵنه‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و ووڵاته‌ كه‌ زۆرجار به‌ كاره‌سات كۆتایی دێت.

Sunday, September 29, 2013

بەلەمێکى پەناخوازان لەلایەن هێزى دەریایى ڕەوانەى ئیندۆنیزیا کرایەوە



کۆچ بۆ ئوسترالیا و کۆچى کوردان
کەشتیەکى گەورەى هێزى دەریایى ئوسترالیا ئاوەکانى ئیندۆنیزیاى بەزاند لە سەرلەبەیانى هەینیدا و 44 پەناخوازى بۆ ئیندۆنیزیا گێڕایەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە دەزگاکانى گەڕان و ڕزگارکردنى پەناخوازان ڕایدەگەیەنن کە ئەمە یەکەم هەوڵى حکومەتى ئوسترالى نیە بۆ گێڕانەوەى پەناخوازان، لەسەردەمى حکومەتى ئابۆتدا. 
دەزگاى گەڕان و ڕزگارکردنى ئیندۆنیزى (باسارناس) جەختى لەوە کردەوە کە ئەو بەلەمانەى پەناخوازان بەکاریان هێناوە لە تەختە دروستکراوەو ئەوان لە ئێوارەى پێنج شەممەدا دەسەڵاتدارانى ئوسترالیایان لێ ئاگادار کردۆتەوە. 
بەپێى پڕۆتۆکۆڵێکى نێوان حکومەتى ئوسترالى و ئیندۆنیزى لە ساڵى ڕابردووودا، بەوپێیە وەزیرى گواستنەوە ئانتۆنى ئالبانێسێ، دەسەڵاتى ئەوەى پێداروە کە بچێتە ئاوەکانى ئیندۆنیزیاوە بۆ ڕزگارکردنى پەناخوازان. 
ئەو تیمە بەلەمەکەى پەناخوازەکانیان بەدى کردوووە کە 39 پیاو و ئافرەتێک و 4 منداڵى هەڵگرتووە، و وەکو پێویست نەبووە.
گروپێک لە پەناخوازەکان لەسەر بەلەمەکە جەختیان لەوە کردەوە کە لەلایەن هێزى دەریاییەوە ڕزگارکراون لەدواى ئەوەى نزیک بووە بەلەمەکەیان نوقم ببێت لەڕێگەیاندا بۆ گەیشتن بە دوورگەى کریسمس، کە سێ ڕۆژ لەناو دەریادابوون. 
هەروەها وتوویانە کە ئەوان بڕیارەکەى حکومەتى ئابۆتیان بەلاوە گرنگ نیە و نە پلانى پاپوا نیو گینیا، و دووبارە هەوڵدەدەن بگەن بە ئوسترالیا. 
وتەبێژى ئەو گروپە، یاسر حوسێن، دەڵێت، ئەگەر تۆنى ئابۆت نەیەوێت ئێمە وەکو پەناخواز قبووڵ بکات کە لەڕێگەى بەلەمەوە بگەینە ئەو وڵاتە، ئەوا با ڤیزامان بدەنێ. 
حوسێن دەڵێت، ئێمە دەمانەوێت بچینە هەر شوێنێک بێت ناورو یان پاپوا نیو گینیا یان ئوسترالیا. 
ئەگەر لایەنى ئاسایشمان بۆ فەراهەم بکەن ئەوا بۆهەمیشە لە پاپوا نیو گینیا دەمێنینەوە، ئەو وادەڵێت. 
هێزە دەریاییەکەى ئوسترالیا بەپێى پڕۆتۆکۆڵەکەى نێوان هەردوو وڵات، گەشتیارەکانى گەیاندەوە بە ئاوەکانى نزیک ئوسترالیا و بە کەشتیەکى ئیندۆنیزیا. 
سەرۆکى جێبەجێکارى هەرێمى جاکارتاى باسارناس، ئەحمەد فیردەوسى ڕایگەیاند، ئەمە سێیەم جارە لەدواى واژوو کردنى لێکتێگەیشتنەکە لە ساڵى ڕابردووەوە کە چالاکى لەمجۆرە ئەنجام دەدرێت لە ناوچەى ڕزگارکردندا. 
لەسەردەمى ئابۆتدا چاوەڕوان دەکرێت گەڕان و هەوڵەکانى حکومەتى ئوسترالى فراوانتر بێت و نزیک ببێتەوە لە ئاوەکانى ئیندۆنیزیا. 
ئەمە لەکاتێکدایە کە مارتى ناتالێگاوا وەزیرى دەرەوەى ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند کە ئەو ڕێوشوێنەى ئوسترالیا ڕەت دەکاتەوە.


Wednesday, September 25, 2013

به‌ریتانیا فیزا ده‌داته‌ بازرگان و بزنسمانه‌كانی هه‌رێم



كونوسڵخانه‌ی تایبه‌تی به‌ریتانیا له‌هه‌وڵێر ده‌ستیكرد به‌پێدانی ڤیرزا به‌بازرگان و بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی به‌شی پێدانی ڤیزا له‌كونسوڵخانه‌كه‌، كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ له‌كونسوڵخانه‌كه‌و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م پیاواكانی كاری هه‌رێم بۆ سازدانی گه‌شتیه‌ بازرگانیه‌كانیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه‌ بۆ هه‌موو كار ئاسانیه‌ك له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌گوزارانی به‌ریتانیا بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و كاری سه‌رمایه‌گوزاریی بكه‌ن . 

كه‌ریم شنگالی خۆشحاڵی خۆیشی پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی  هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌. 

هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه‌ریم شنگالی، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ به‌رپرسانی هه‌رێم هانی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا ده‌ده‌ن بێنه‌ كوردستان و به‌شداریی له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێم دا بكه‌ن.  

كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و لۆرد مارلاند نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئابوری و كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا ئامه‌ده‌ی مه‌راسیمی به‌شی پێدانی ڤیزا بوون له‌كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر.  
خه‌ندان – 

Tuesday, September 24, 2013

زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌: خوێندن به‌ خۆڕاییه‌


له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ عیراق بڵاویانكردۆته‌وه‌، خۆی‌ به‌ خۆشحاڵ ده‌زانێت كۆمه‌كێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات بۆ هاریكاریی‌ و پشتگیری‌ كردنی‌ په‌یام و ئامانجی‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ عیراق.

له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌م كۆمه‌كه‌ ده‌ڕوات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتووه‌كانی زه‌ماله‌ی خوێندن كه‌ پێی ده‌ووترێت زه‌ماله‌ی خوێندنی نایابی ئه‌كادیمی.

هه‌روه‌ها  ئه‌و فێرخوازانه‌ی نمره‌ی 85% یان له‌ به‌كالۆریا به‌ده‌ستهێناوه‌ ده‌توانن داوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆكه‌ و شیاو ده‌بن بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی ته‌واوی خوێندن (كرێی خوێندن وه‌لاده‌نرێت) بۆ ده‌وام كردن له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عیراق.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عێراق، سلێمانی كۆمه‌كێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرۆگرامی زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ سه‌ركه‌وتووه‌كان راده‌گه‌یێنێت. 
  
زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عێراق، سلێمانی (AUIS)، خۆی به‌ خۆشحاڵ ده‌زانێت به‌ ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌كێكی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان بۆ هاریكاریی و پشتگیری كردنی په‌یام و ئامانجی زانكۆی ئه‌مریكی له‌عێراق، سلێمانی بۆ پێشكه‌شكردنی خوێندنی كوالیتی ئاست به‌رز و به‌تواناكردنی چین ونه‌وه‌ی گه‌نج. ئه‌م كۆمه‌كه‌ ده‌ڕوات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتووه‌كانی زه‌ماله‌ی خوێندن كه‌ پێی ده‌ووترێت زه‌ماله‌ی خوێندنی نایابی ئه‌كادیمی. ئه‌و فێرخوازانه‌ی نمره‌ی 85% یان له‌ به‌كالۆریا به‌ده‌ستهێناوه‌ ده‌توانن داوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆكه‌ و شیاو ده‌بن بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی ته‌واوی خوێندن (كرێی خوێندن وه‌لاده‌نرێت) بۆ ده‌وام كردن له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عێراق، سلێمانی. ئه‌م مینحه‌یه‌ هه‌موو ساڵێك پیاچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، هه‌تا فێرخوازان به‌رده‌وام بن له‌ خوێندندا له‌ ئاستی لێهاتوییدا، مینحه‌كه‌ هه‌موو ساڵێك نوێ ده‌كرێته‌وه‌. 
  
بۆردی ئه‌مینداران سوپاسگوزاری سه‌ره‌ك وه‌زیران نێچیره‌ڤان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستانه‌ بۆ ئه‌م هاوكارییه‌ جوامێرانه‌یه‌ی زانكۆكه‌ و فێرخوازه‌ گه‌نجه‌كان.

بۆ زانیاری زیاتر و پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن، تكایه‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بكه‌ن http://www.auis.edu.iq/ku/node/1199

یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ زانكۆی ئه‌مریكی عێراق، سلێمانی به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ +964 0770 461 7555
دوا به‌روار بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری وه‌رگرتن 6/ 10/ 2013 یه. بڕیاره‌كانی وه‌رگرتن له‌ دوای 15/10/2013 وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. 

ده‌رباره‌ی زانكۆی ئه‌مریكی عێراق، سلێمانی
زانكۆی ئه‌مریكی عێراق، سلێمانی دامه‌زراوه‌یه‌كی قازانجنه‌ویسته‌ له‌پێناو  به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا له‌ سلێمانی، عێراق. له‌ ئێستادا ئه‌م زانكۆیه‌ پێنج بڕوانامه‌ی زانكۆیی پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ بریتین له‌ ( ئه‌ندازیاری گشتی، ڕۆژنامه‌وانی ئینگلیزی، به‌ڕێوه‌بردنی كار، دیراساتی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌كنۆلۆجیای زانیاری) كه‌ بنه‌مایه‌كی پته‌وی زانیاری و توانای تایبه‌ت به‌ پیشه‌سازی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و هانی بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ ده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، زانكۆكه‌ پرۆگرامێكی تایبه‌تیی‌ ماسته‌ر له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاردا پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌دایان له‌ ژینگه‌ی كاری به‌جیهانی كراودا.