Tuesday, September 23, 2014

شوانێكی كورد دەچێتە ئەوروپا



دەرهێنەری كورد سەهیم عومەر خەلیفە سەرقاڵی یەكەمین فیلمی درێژە كە بەناوی زاگرۆسە و بەرهەمێكی هاوبەشی بەلجیكی و ئەڵمانییە.
سەهیم بۆ یەكەمجارە زانیاری دەربارەی ئەم فیلمە بۆ (رووداو) ئاشكرا دەكات و دەڵێت "زاگرۆس ناوی نوێترین فیلمی درێژی منە، بەشێكی زۆری فیلمەكە لە بەلجیكا وێنە دەگرم و بەشێكی دیكەشی لە كوردستان، بۆ ئەم فیلمە زیاتر ئەكتەری پرۆفیشناڵ هەڵدەبژێرم و تاوەكو ئێستا تێستی 150 كەسمان كردووە كە بەشێكی زۆری لە باكووری كوردستان بووە".
چیرۆكی ئەمجارەی سەهیم جیاوازە و سەربوردەی پیاوێكی كورد دەگێڕێتەوە كە چۆن لە ژیانی شاخەوە روو لە ژیانی ئەوروپا دەكات. 
سەهیم گوتیشی "زاگرۆس شوانی مەڕە و لە چیاكانی كوردستان دەژی، هەر لە چیاش خێزان دروست دەكات، دواتر چەند هۆكارێك وا دەكەن بڕیار بدات سەری خۆی هەڵگرێت و بەرەو ئەوروپا كۆچ بكات، بەڵام ژیانی ئەوێ بۆ ئەو زۆر سەخت دەبێت".
هیوا سەڵاح - Rudaw


No comments:

Post a Comment