18 هه‌زار و 395 كۆمپانیای خۆمالی و دوو هه‌زار و 900 كۆمپانیای بیانی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، به‌رێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانیش ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و باردودۆخه‌ی كه هه‌رێمی گرتۆته‌وه تا ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌كی بیانی نه‌كشاوه‌ته‌وه.
دلزار ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه تا ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی ئیفلاس یا زه‌ره‌ری زۆر، بۆیه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه هه‌رێم زۆر باشتر بووه.
وتیشی" به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تائێستا هیچ كۆمپانیایه‌كی بیانی له‌هه‌رێم نه‌كشاوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌رچاوه هه‌ندێك كۆمپانیا كارمه‌ندانی خۆیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ٨٠٠ كۆمپانیا له عێراق كار ده‌كه‌ن و زیاتر له‌سێ هه‌زار كۆمپانیاش هه‌یه له هه‌رێم، ئه‌و رێژه‌ییه‌ی هه‌رێمی كوردستان سێ هێنده‌ی عێراقه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان ١٨ هه‌زار و ٣٩٥ كۆمپانیای خۆمالی و دوو هه‌زار و ٩٠٠ كۆمپانیای بیانی تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها له كۆی٤٠٠ كۆمپانیای نه‌وتی كه له هه‌رێم تۆمار كراون نزیكه ٨٠ كۆمپانیا بیانین.
NRT
No comments:
Post a Comment