Friday, September 26, 2014

كۆچبەرانی سووری لە كەشتییەكە هاتنە خوارەوە

بەرپرسانی پۆلیسی قوبرسی یۆنانی رایانگەیاند كە 280 كۆچبەر، كە زۆربەیان سوورین ، رازیبوون لە كەشتییەكە بێنەخوارەوە لە بەندەری لیماسول ، كە پێشتر رازینەبوون لەو گەمییە گەشتیارییە بێنەخوارەوەو، داوایاندەكرد رێگەیان پێبدرێت بچنە ئیتاڵیا .
دوای ئەوەی پۆلیسی یۆنانی ، كۆچبەرانی لە رێگەی گفتوگۆ رازیكرد بێنە خوارەوە، پۆلیس چووە نێو كەشتییەكە . هەروەها شوێنی پێویست بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی كۆچبەران ئامادەكرا ، لەوێشەوە دەگوازرێنەوە بۆ كەمپی كوكینۆتریمیسیا ، بەدووری 10 كیلۆمەتر لە پایتەختی قوبرس ، نیقۆسیا . لەوێش دەتوانن خۆیان بشۆن و جلوبەرگی نوێ وەربگرن و پشوو بدەن ، هەروەك بەرپرسانی خاچی سووری نێودەوڵەتی رایگەیاند، چونكە زۆر ماندوون .
ئەو كەشتییە گەشتیارییە لە رۆژی پێنج شەممە رزگاركرا ، كە سەرنشینەكانی بریتیبوون لە 345 كۆچبەر كە زۆربەیان سووری بوون ، بەڵام تەنیا 65 كەس رازیبوون رۆژی پێنج شەممە بێنە خوارەوە، ئەوانیدیكە داوایاندەكرد رێگەیان پێبدرێت بچنە ئیتاڵیا .
ئەوەش وایكرد كە بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیا دەریاییەكە لەو كۆچبەرانە توڕەبێت ، چونكە ناچاربوو كەشتییەكە بنێرێتەوە بۆ ئەو دوورگەیەی لێی دابەزێندرابوون بۆ ئەوەی بیانگەیێنێتە بەندەری لیماسول . ئەو بەڕێوەبەرە گوتی " هەموو هەوڵێكماندا بۆ ئەوەی ژیانیان رزگار بكەین . خواردنمان پێدان و هاوكاریمان كردن ، بەڵام ئەوان دەیانەوێت دەزگاكەمان تێكبدەن "، هەروەها گوتی " بایی سەدان هەزار یۆرۆ زیانمان پێگەیشتووە".

No comments:

Post a Comment