ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی 700 په‌نابه‌ر له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون.
وته‌بێژێك له ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند له چه‌ند رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 700 په‌نابه‌ری نایاسایی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون، به‌وه‌ش ئاماری قوربانییان له‌مساڵدا له سێ هه‌زار كه‌س نزیكده‌بێـته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و وته‌بێژه، په‌نابه‌ره‌كان زۆربه‌یان به ڕه‌گه‌ز سووری و میسری و سوودانی و فه‌له‌ستینی بوون، له نزیك ماڵتا به‌له‌مه‌كه‌یان تێكشكاوه و خنكاون.
ئه‌و وته‌بێژه له زاری ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كان ڕزگاریان بووه، ئاشكرای ده‌كات: نزیكه‌ی 500 په‌نابه‌ر له یه‌ك به‌له‌مدا بوون و به‌هۆی هاتنه‌ئارای كێشه له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كانیان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دروستبووه و قاچاخچیه‌كانیش وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌له‌مه‌كه‌یان نوقمكردووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌دان په‌نابه‌ری نایاسایی تیاچوون.
No comments:
Post a Comment