وته‌بێژێكی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی 700 كۆچبه‌ر له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون له‌مساڵدا نزیك ده‌بێـته‌وه له سێ هه‌زار كه‌س.
ئه‌و وته‌بێژه به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ری راگه‌یاندوه كه به‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌و كاره‌ساتانه ڕزگاریان بووه، نزیكه‌ی 500 كۆچبه‌ریان له یه‌ك به‌له‌مدا بوون‌و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كان داوای قاچاخچیه‌كانیان ڕه‌تكردۆته‌وه كه به‌له‌مه‌كه‌یان بگۆڕن له ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه‌دا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان قاچاخچیه‌كان و كۆچبه‌ره‌كاندا ڕوویداوه و پاشان قاچاخچیه‌كان به‌له‌مه‌كه‌یان نقومكردووه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ووته‌بێژه، ئه‌و كۆچبه‌رانه به‌ڕه‌گه‌ز سووری‌و میسری‌و سۆدانی‌و فه‌له‌ستینی بوون‌و له‌پاش ده‌رچوونیان به‌به‌له‌مێك له كه‌ناره ئاویه‌كانی میسر له نزیك وڵاتی ماڵتا‌و له‌پێشگه‌شتنیان به ئه‌وروپا وله‌پاش تێكشكانی به‌له‌مه‌كه‌یان خنكاون.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وته‌بێژێكی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ئه‌وان زانیاریان له‌سه‌ر تێكشكانی ئه‌و به‌له‌مه پێگه‌شتووه به‌ڵام ژماره‌ی قوربانیه‌كان‌و چۆنێتی ڕوودانی كاره‌ساته‌كه‌ی پشتراستنه‌كردۆته‌وه .
ڕایگه‌یاند كه ئه‌و زانیاریانه له‌لایه‌ن ڕزگاربووه‌كانی ڕووداوه‌كه‌وه دراون به ده‌سته‌ڵاتدارانی ماڵتا به‌ڵام وه‌ك وته‌بێژه‌كه ڕایگه‌یاندووه ئه‌وان له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ووردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه و كه خۆیان له‌تێكشكانی پێنج به‌له‌مدا ده‌بینێـته‌وه و لایه‌نی كه‌م 500 كۆچبه‌ری كردۆته قوربانی.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئه‌و ڕووداوانه كاره‌ساتبارترین ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌رانن كه‌له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یكدا ڕوویانداوه.
No comments:
Post a Comment