هاوكات، میدیاكانی نیوزله‌ندا بڵاویانكرده‌وه كه‌دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نیوزله‌ندا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هاوڵاتیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی كه‌له‌ئێستادا دانیشتوی ئه‌و وڵاته‌یه ده‌ركردووه‌و پێده‌چێت ڕاپێچی دادگایه‌كی ئوسترالیا بكرێت به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له هاوكاریكردن له به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتی ماددیدا بۆ ئه‌و زیاتر 400 په‌ناخوازه‌ی كردبوو كه‌له‌ساڵی 2001 دا بوونه قوربانی شپۆله‌كانی ده‌ریا و 353 كه‌سیان گیانیان له ده‌ستدا له ئه‌نجامی تێكشكانی به‌له‌مه‌كه‌یان له‌پێشگه‌شتنیان به ئوسترالیا كه به ووته‌ی به‌شێك له ڕزگاربووانی كاره‌ساته‌كه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ستدابوو به‌ڕه‌گه‌ز كورد بوون.
ئه‌مه‌ش دووه‌م هاوڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی ده‌بێت كه‌له‌م ساڵدا له ووڵاتانی تره‌وه گێڕداونه‌ته‌وه بۆ ئوسترالیا چونكه له ئوسترالیا داواكراون به‌مه‌به‌ستی دادگایكردنیان به تۆمه‌تی تێوه‌گلان به قاچاخبردنی په‌ناخوازان بۆ ئه‌و ووڵاته.
هه‌ژار ته‌ها
No comments:
Post a Comment