Thursday, August 14, 2014

بەتەمەنترین پەنابەری رۆژئاوای کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا

60059Image1لە کەناراوەکانی یۆنان ئافرەتێک لەمردن رزگاردەکرێ و دوای لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت، ئافرەتە بەساڵاچووەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و تەمەنی گەیشتووەتە 107 ساڵ.
ئەم ئافرەتە بەساڵاچووە لەلایەن هاووڵاتیانی کەناراوەکانی یۆنان یارمەتیدراوە بۆ ئەوەی بگاتە ناو خاکی یۆنان و لەوێشەوە چاودێری کراوە بۆ گەیشتن بە نێو خاکی ئەڵمانیا بۆ بەدەستهێنانی پەنابەری مرۆیی لەگەڵ خانەوادەکەی، هەروەها نازناوی گەورەترین پەنابەری سووری پێبدرێت هەتا ئێستا.
سەبریە خەلەف خەلەف لە دایکبووی ساڵی 1907ی ناحیەی قەحتانییەی سەر بە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، بە درێژایی تەمەنی هەموو ئەو ناخۆشییانەی بە چاوی خۆی بینیون لە داگیرکردنی عوسمانییەکان و فەرەنسییەکان و شۆڕشی ئێستای سووریا، ئەو دەیەوێت ئەم ناخۆشی و کارەساتانە لەدوای خۆی بەجێبهێڵێ و روو لە دەرەوە بکات.
کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران لە راگەیەنراوێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆن بڵاوکراوەتەوە،  چیرۆکی حاجییە سەبریيەی بە رووداوێكی خەمناک ناساندووەو هەروەها باس لە ژیانی رابردووی و باری پەنابەری کراوە.
گۆڤەند مستەفا
Rudaw

No comments:

Post a Comment