وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، بڕی (یه‌ك ملیۆن) دۆلار بۆ خوێندكارانی تواناساری خه‌رجبكرێت.
مامۆستا (فوئاد عه‌لی ئیسماعیل) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی تواناسازی كه له‌ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن، پێویستی زۆریان به‌پاره هه‌یه بۆ دابینكردنی كرێی نیشته‌جێبون‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندنیان، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا، (یوسف حه‌مه‌د) وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا بڕی (یه‌ك) ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و خوێندكارانه خه‌رجبكرێت.
-----------------------------------------------------------------
شادمان عه‌زیز-NNA/(/)
No comments:
Post a Comment