به‌وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن (2014 - 2015) سێ زانكۆی تری تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه كه دووانیان ئه‌مریكی و به‌ریتانین، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و زانكۆیانه ده‌گاته 14 زانكۆ و سێ لقی زانكۆ.
د. جه‌مال كه‌مال حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی ئه‌هلی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (2014- 2015) سێ زانكۆی تری تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
د. جه‌مال وتی: "ئه‌وانیش بریتین له زانكۆی ئه‌مریكی له پارێزگای دهۆك و زانكۆی به‌یان بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و لقی زانكۆی ستارتفۆرتی به‌ریتانی له پارێزگای هه‌ولێر)ن.
وتیشی: "جگه له‌و سێ زانكۆیه بڕیاره په‌یمانگایه‌كی ئه‌هلی تایبه‌ت له قه‌زای ره‌واندز بكرێته‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی ئه‌هلی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاشكراشیكرد كه داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی تری زانكۆی تایبه‌ت یان لقی زانكۆی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه، به‌ڵام دیار نییه له‌و ژماره‌یه چه‌ندیان ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرێت.
روونیشیكرده‌وه كه به‌گوێره‌ی یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان، دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت، له‌وانه هه‌ندێكیان راسته‌وخۆ ره‌تده‌كرێنه‌وه و هه‌ندێكی تر ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێن، دواتر پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ده‌بێت.
له ئێستادا 13 زانكۆی حكومی و 9 زانكۆی تایبه‌ت و 2 لقی زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به كردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ زانكۆیه‌ش ژماره‌ی زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌گاته 14 زانكۆ و سێ لقی زانكۆ، كه زۆربه‌ی ئه‌و زانكۆیانه دوای راپه‌ڕین و زیاتر دوای پرۆسه ئازادی عیراق له ساڵی 2003 كراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كیش به‌هۆی كه‌موكوڕییه‌كانیان داخراون.
خه‌ندان – ره‌هێڵ سه‌مه‌د
No comments:
Post a Comment