وه‌زیری دارایی سوید ئه‌ندێرس بۆرگ ڕایگه‌یاند كه زۆری په‌ناخوازانی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی‌و سوری ته‌نگه‌ژه‌ی بۆ دارایی گشتی ئه‌و وڵاته دروستكردووه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێده‌چێت حكومه‌تی ئه‌و وڵاته خه‌مڵاندنه‌كانی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری بۆ ساڵی داهاتوو كه‌مبكاته‌وه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی سوید، ته‌نها له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 41 هه‌زار و 303 كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان له سوید كردووه‌و ئه‌مه‌ش به له‌سه‌دا 80 زیادیكردووه به‌به‌راود به هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابردوودا.
به ووته‌ی وه‌زیری دارایی سوید، به‌رده‌وامی خراپی بارودۆخی عێراق‌و سوریا بۆته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی په‌ناخوازان له‌و دوو وڵاته‌وه كه بۆته هۆی زیادبوونی تێچوونی پرسی كۆچ بۆ ئه‌و وڵاته.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی تێچوون بۆ پرسی كۆچیش بۆ ئه‌و وڵاته، به‌پێی ڕاپرسیه‌كان، (دیموكراته‌كانی سوید) كه به پارتی دژه كۆچكردن بۆ سوید ناسراوه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌شه‌ی كردووه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی ئه‌و وڵاته كه بڕیاره له مانگی داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ژار ته‌ها
No comments:
Post a Comment