مێلیسا فلێمینگ، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مرۆ نزیكه‌ی 2000 ( دوو هه‌زار) كۆچبه‌ر كه له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقاوه هه‌ڵهاتوون له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژه‌كه له‌ڕاگه‌یاندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌تا ئێستا له ئه‌مساڵدا گیانیان له‌ده‌ستداوه زۆر زیاتره له‌و ژماره‌یه‌ی كه ساڵی پار بۆ ته‌واوی ساڵه‌كه بونه‌ته قوربانی له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا.
به وته‌ی ئه‌و، ته‌واوی ساڵی رابردو ده‌وروبه‌ری 600 كۆچبه‌ر له‌و ده‌ریایه‌دا له‌پێشگه‌شتنیان به وڵاتانی ئه‌وروپا گیانیانله‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا ته‌نها له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا و له‌سێ ڕووداوی تێكشانی به‌له‌می كۆچبه‌راندا له‌نزیك كه‌نارئاوه‌كانی لیبیا و له‌پێشگه‌شتنیان به ئیتالیا زیاتر له 300 كۆچبه‌ر خنكاون.
ڕاپۆرتێكی تری ڕێكخراوه‌كه كه هه‌ر سه‌باره‌ت به قه‌یرانی كۆچه له‌نێوان ووڵاتانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیادا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ته‌ها له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له 200 كۆچبه‌ر له‌ئاوه‌كانی زه‌ریای هندیدا خنكاون و 20 هه‌زاری تریشیان ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسی له‌ناوچوونه‌وه له‌زه‌ریای هندیدا كه به‌شێكی به‌رچاویان له نه‌ته‌وه‌ی "ڕۆهینگیا"ی موسڵمانی ووڵاتی بۆرمان كه به‌هۆی خراپی بارودۆخی ووڵاته‌كه‌یانه‌وه كۆچیانكردووه.
ڕاپۆته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه زیاتر له 7 هه‌زار كۆچبه‌ری ده‌ریایی له كه‌مپه‌كانی ووڵاتانی وه‌ك مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا و تایله‌ند هه‌ن و پشكی شێریش له‌و ژماره‌یه بۆ كه‌مپه‌كانی ئوسترالیایه كه‌له‌ئێستادا حكومه‌تی ئه‌و ووڵاته سیاسه‌تی ده‌ستگیركردنی كۆچبه‌ری نایاسایی له‌پێشگه‌شتنیان به ئاوه‌كانی ئه‌و ووڵاته و ناردنیان بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی پیاده ده‌كات.
له‌پاڵ ئاماژه‌كردن به خراپی بارودۆخی ئه‌و كۆچبه‌ره ده‌ریایانه‌ی كه‌له كه‌مپه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ش بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان له‌لایه‌ن ئه‌و قاچاخچیانه‌وه ده‌كات كه گه‌شته ده‌ریاییه‌كانیان بۆ ڕێكخستوون.
به‌پێی ئامارێكی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، ساڵی پار 60 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان گه‌یاندۆته ووڵاتانی ئه‌وروپا وپێده‌چێت ژماره‌كه زۆر له‌وه‌زیاتر بكات له‌م ساڵدا.
سه‌رچاوه: ڕۆیته‌رز، ماڵپه‌ری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا
No comments:
Post a Comment