Showing posts with label study. Show all posts
Showing posts with label study. Show all posts

Saturday, August 9, 2014

ساڵی‌ داهاتووی‌ خوێندن ئه‌م سێ زانكۆ تایبه‌ته‌ له‌ هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌


به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ ساڵی‌ داهاتووی‌ خوێندن (2014 - 2015) سێ زانكۆی‌ تری‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ دووانیان ئه‌مریكی‌ و به‌ریتانین، به‌مه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و زانكۆیانه‌ ده‌گاته‌ 14 زانكۆ و سێ لقی‌ زانكۆ.
د. جه‌مال كه‌مال حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنی‌ ئه‌هلی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ داهاتوو (2014- 2015) سێ زانكۆی‌ تری‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.
د. جه‌مال وتی‌: "ئه‌وانیش بریتین له‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌  پارێزگای‌ دهۆك و زانكۆی‌ به‌یان بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و لقی‌ زانكۆی‌ ستارتفۆرتی‌ به‌ریتانی‌ له‌ پارێزگای‌  هه‌ولێر)ن.
وتیشی‌: "جگه‌ له‌و سێ زانكۆیه‌ بڕیاره‌ په‌یمانگایه‌كی‌ ئه‌هلی‌ تایبه‌ت له‌ قه‌زای‌ ره‌واندز بكرێته‌وه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنی‌ ئه‌هلی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ئاشكراشیكرد كه‌ داواكاری‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ تری‌ زانكۆی‌ تایبه‌ت یان لقی‌ زانكۆی‌ تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار كراوه‌، به‌ڵام دیار نییه‌ له‌و ژماره‌یه‌ چه‌ندیان ره‌زامه‌ندی‌ وه‌رده‌گرێت.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ زانكۆ تایبه‌ته‌كان، دوای‌ پێشكه‌شكردنی‌ داواكارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی‌ زانكۆی‌ تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دڵنیایی جۆری‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ ده‌كرێت، له‌وانه‌ هه‌ندێكیان راسته‌وخۆ ره‌تده‌كرێنه‌وه‌ و هه‌ندێكی‌ تر ئاراسته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێن، دواتر پێویستی‌ به‌ ره‌زامه‌ندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ كوردستان ده‌بێت.
له‌ ئێستادا 13 زانكۆی‌ حكومی و 9 زانكۆی‌ تایبه‌ت و 2 لقی‌ زانكۆ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌، به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سێ زانكۆیه‌ش ژماره‌ی‌ زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌گاته‌ 14 زانكۆ و سێ لقی‌ زانكۆ، كه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و زانكۆیانه‌  دوای‌ راپه‌ڕین و زیاتر دوای‌ پرۆسه‌ ئازادی‌ عیراق له‌ ساڵی‌ 2003 كراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كیش به‌هۆی‌ كه‌موكوڕییه‌كانیان داخراون.

خه‌ندان – ره‌هێڵ‌ سه‌مه‌د

Tuesday, March 13, 2012

گەشت بکە، بخوێنە، بەشێوەیەکى یاسایى بمێنەرەوە لە ئوسترالیا


تایبەت: کۆچ بۆ ئوسترالیا

بەشێوەیەکى یاسایى گەشت بکە
زۆرجار گەنجانى ئێمە لەشوێنى ئەوەى ڕێگاى یاسایى هەڵبژێرن بۆ کۆچ کردن بۆ دەرەوەى وڵات لەڕێگەى نایاساییەوە هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ. ئەمەش وایکردووە کە گەنجانى ئێمە ڕووبەڕووى چەندین مەترسى و سەختى ببنەوەو زۆرجار ژیانیان کەوتۆتە مەترسییەوەو تەنانەت هەندێجار لەناوچوون لە ڕێگاى کۆچ کردندا.
لێرەوە ئێمە پێشنیار دەکەین کە گەنجانى ئێمە بەر لە کۆچ کردن پلانێکى تۆکمەیان هەبێت و ژیان و داهاتووى خۆیان باشتر لەبەرچاوبگرن، چەندین دەرفەتى گەورە چاوەڕێیان دەکات ئەگەر بەشێوەیەکى پلان بۆ ڕێژراو ئەو کارە بکەن. لێرەوە و لەڕێگەى ئەم بلۆگەوە هەوڵدەدەین بەشێوەیەکى بەردەوام زانیارى گرنگ و شێوازى یاسایى کۆچکردن بڵاو بکەینەوە. وا لەخوارەوەدا چەند لینکێکمان داناوە کە خوێندکارو قوتابیانى کورد لە ناوخۆ و لە ئوسترالیا ئەتوانن درێژە بەخوێندنیان بدەن لەبوارەکانى بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا و زیاتریش. ئەمەش لینکەکانن

2012 International Undergraduate Scholarships at University of Melbourne، Australia
http://cms.unimelb.edu.au/studentservices/scholarships/ugrad/international/iugrad#process

2012 Postdoctoral Research Fellowship in Astronomy at Macquarie University، Australia
https://mq.taleo.net/careersection/internal/jobsearch.ftl?lang=en

2012 Indigenous Scholarships and Awards for University of Melbourne Students، Australia
http://benews.unimelb.edu.au/bcomnews/2012/02/2012-indigenous-scholarships-and-awards/

John Dillon Memorial Fellowship in Agricultural Research Management، Agricultural Policy and Extension Technologies at ACIAR، Australia
http://aciar.gov.au/node/2077

2012 Melbourne Law School Scholarships، Australia
http://www.law.unimelb.edu.au/index.cfm?objectid=652CA510-CFC0-11E0-B5650050568D0140

NSW Rural Allied Health Scholarships for Undergraduates and Graduates، Australia 2012
http://www.health.nsw.gov.au/rural/alliedhealth/scholarships.asp

وەرگیراوە لە: