كۆچى كوردان و كۆچ بۆئوسترالیا
له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هه‌ریه‌كه له ئوسترالیا و كامبۆدیا ده‌ستیان كرد به دانوستان له‌باره‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى ڕووده‌كه‌نه ئوسترالیا. له‌سه‌ره‌تاوه كامبۆدیا ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕى بۆ وه‌رگرتنى په‌ناخوازان. ڕاى گشتى له هه‌ردوو وڵات ڕه‌خنه‌یان له‌و ڕێككه‌وتنه گرت.
له‌م دواییانه‌دا، كامبۆدیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها ئه‌و په‌ناخوازانه وه‌رده‌گرێت كه به‌شێوه‌یه‌كى خۆبه‌خشانه ئوسترالیا جێده‌هێڵن. نه‌ك ئه‌وانه‌ى به زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرێن..
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، هۆر نامهۆنگ، ڕایگه‌یاند كه ئوسترالیا ژماره‌یه‌ك له په‌ناخوازان بۆ وڵاته‌كه‌ى ڕه‌وانه ده‌كات له‌دواى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه....
هه‌ر له‌میانه‌ى ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌رێمیانه‌دا حكومه‌تى ئوسترالى به‌رده‌وامه له پشتیوانى كردنى هه‌ریه‌ك له پاپوا نیوگینیا و ناورو كه هۆكارى سه‌ره‌كى جێبه‌جێكردنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى كه‌یسى په‌ناخوازانن له ده‌ره‌وه‌ى خاكى ئوسترالیا.
وه‌زیرى كۆچى ئوسترالیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ئوسترالیا تێچووى یاسایى حكومه‌ته‌كانى پاپوا نیو گینیا و ناورو ده‌دات بۆئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌خۆیان بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ى دژایه‌تى ناوه‌ندى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى په‌ناخوازانن له ده‌ره‌وه‌ى خاكه‌كانى ئوسترالیا و بۆئه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كان به كراوه‌یى بهێڵرێنه‌وه
No comments:
Post a Comment