هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیتاڵیا ڕایانگه‌یاند، یه‌كه‌كانی چاودێری كه‌ناراوه‌كانی باشوری ئه‌و وڵاته توانیویانه 200 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ڕوداوێكی نقومبوون ڕزگاربكه‌ن، كه تێیدا ده‌یان هاوڵاتی تر خنكان.
سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه، كۆچبه‌ره‌كان له‌ناو پاپۆڕێكدا بوون له‌باشوری دورگه‌ی (لامبیدوزا)ی ئیتاڵیا، كه سه‌دان كۆچبه‌ری نایاسایی تێیدا بووه‌و،دوای ڕزگاركردنی 200 هاوڵاتی، ده‌یانی تریان خنكان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، هه‌ندێك له‌ته‌رمه‌كانیش دۆزراونه‌ته‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنبووه‌كانیشدا به‌رده‌وامه.
هێشتا نازانرێت ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له‌ناو پاپۆڕه‌كه‌دا بوون، چه‌ند هاوڵاتی بوون، به‌ڵام كۆچبه‌ره‌كان ڕایانگه‌یاندوه، سه‌دان هاوڵاتی بوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیبیا ڕایگه‌یاند، هێزه ده‌ریاییه‌كانی لیبیا توانیویانه 51 كۆچبه‌ری نایاسایی ڕزگاربكه‌ن‌و 32 ته‌رمیشیان دۆزیوه‌ته‌وه.
-----------------------------------------------------------------
و: گۆران

No comments:
Post a Comment