كۆچى كوردان و كۆچ بۆ ئوسترالیا
حكومه‌تى ئوسترالى به‌رده‌وامه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى قاچاخچیه‌كان و ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى به‌شێوه‌ى نایاسایى به‌ره‌و ئه‌و وڵاته كۆچ ده‌كه‌ن.. له‌م میانه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئوسترالیا یاسایه‌كى ده‌ركرد كه ڕێگرى ده‌كات له وه‌رگرتنى ڤیزاى پاراستن بۆئه‌و په‌ناخوازانه‌ى گرفتى ئاسایشیان نیه ئه‌مه واده‌كات ده‌رفه‌تى كه‌متر بۆ په‌ناخوازان هه‌بێت كه بمێننه‌وه
له‌لایه‌كى تره‌وه، ئه‌فسه‌رى باڵاى پاراستنى سنووره‌كانى ئوسترالیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پاراستنى سنووره‌كان پێویستى به چه‌ند ساڵ هه‌وڵدان و پلانى هه‌رێمى هه‌یه
دوورگه‌ى كریسمس له‌مه‌ودوا ته‌نها 48 كاتژمێر په‌ناخوازانى تێدا ده‌هێڵرێته‌وه. دواتر ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و دوورگه‌ى مانوس له پاپوا نیو گینیا یان ناورو ڕه‌وانه ده‌كرێن و له‌و دوو دوورگه‌یه كه‌یسه‌كانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و له‌وێ مافى نیشته‌جێ بوون یاخود ڕه‌وانه‌كردنه‌وه بۆ وڵاتى خۆیان ده‌درێت.. شایه‌نى باسه بۆیه‌كه‌مجار هاوڵاتیه‌كى به‌ته‌مه‌نى ئێرانى مافى نیشته‌جێ بوونى به‌ده‌ستهێنا له پاپوا نیوگینیا.. ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى مافى نیشته‌جێ بوون له‌و دوو دوورگه‌یه به‌ده‌ست ده‌هێنن به‌پێى یاساى ئه‌و وڵاتانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئوسترالیا ناكرێنه‌وه!.
له ساڵى 1960دا نزیكه‌ى 77 ملیۆن كه‌س سنووره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان بڕیوه‌و له 2013دا ژماره‌كه به‌رزبۆته‌وه بۆ 232 ملیۆن كه زیاتره له ٪3ى دانیشتوانى جیهان.
No comments:
Post a Comment