
ڕاپۆرتەكە بە ووردی باس لەو پێشێلكاریانەش دەكات كە حكومەتی یۆنان بەبەردەوامی ئەنجامی دەدات بەرامبەر بە پەناخوازان لەناویشیاندا گێڕانەوەی بەزۆری ئەو بەلەمانەیە كە لەكاتی گەشتنیان بە ئاوەكانی ئەو ووڵاتە دەستگیردەكرێنو دووبارە ڕەوانەی سنورە ئاویەكانی دوور لەیۆنانیان دەكاتەوە .
ئەمەش یەكێكە لەو ڕێوشوێنانەی كە هەندێك لەووڵاتان پیادەی دەكەن بەمەبەستی ڕێگەگرتن لەكۆچی نایاسایی كەلەئێستادا هەندێك ووڵاتانی وەك یۆنانو ئوسترالیا جێبەجێی دەكەن، كە بەووتەی ڕێكخراوەكە پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافی پەناخوازانە.
لەدواهەمین ڕووداوی گیانلەدەستدانی پەناخوازانیشدا لەئاوەكانی دەریای ئیجە، نقومبوونی بەلەمێك بوو لەڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەنزیك دوورگەی سامۆسی یۆنان كە نزیكەی 65 پەناخوازی هەڵگرتبوو.
لەدواهەمین ئاماریشدا كە دوێنێ - چوارشەممە - 7 ی ئایار- ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، 22 پەناخواز خنكاون كەلەناویاندا چوار منداڵ هەبوون، بەمەش ژمارەی ئەو پەناخوازانەی لەئاوەكانی دەریای ئیجەدا خنكاون لەماوەی كەمتر لەدووساڵدا زیاتر لە200 كەسی تێپەڕاند.
خەڵك- هەژار
No comments:
Post a Comment