Thursday, May 15, 2014

بچۆ بۆ ئەمەریکا و ئەم دەرفەتە لە کیس مەدە کە تایبەتە بە

download (9)مامۆستایانى زمانى ئینگلیزى بۆ خوێندن لەئەمریکا
باڵیوزخانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە بەغداد خۆشحاڵە رایبگەیەنێت کەوا ئێستا داواکاری بو بەشدارى کردن لە بەرنامەى فوڵبرایتى یاریدەدەرانى فێرکردنى زمانى ئینگلیزى کەوا لەلایەن حکومەتى ئەمریکاوە پارەدار کراوە وەردەگرێت.  ئەم پرۆگرامە راستەوخۆ پشتیوانى ئامانجەکانى رێکەوتننامەى چوارچێوەى ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاو عێرا ق  دەکات بۆ پەرەپێدانى تێگەیشتنى هاوبەش و بەهێزکردنى پەیوەندى لە نێوان خەڵکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاو عێراق لەڕێى ئاڵوگۆڕى ئەکادیمیەوە.
 
ئەم بەرنامەیە پرۆگرامێکى نۆ مانگى بێ بەخشینى بڕوانامەیە دەرفەت بۆ مامۆستایانى گەنجى زمانى ئینگلیزى دەرەخسێنێت بۆ بەرەوپێشبردنى تواناى فێرکردنیان و، بەرزکردنەوەى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزیان وفراوانکردنى تێگەیشتنیان لەسەر کۆمەڵگاو کەلتوورى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا. بەشداربووان زمانى عەرەبى فێرى خوێندکارانى ئەمریکى دەکەن و یارمەتى پتەوکردنى رٍێنماییەکانى فێرکردنى زمانى بیانى لەزانکۆو کۆلێژەکانى ئەمریکا دەدەن. داواکار دەبَى ئێستا مامۆستاى زمانى ئینگلیزى بێت و تەمەنى لە نێوان 21 بۆ 29 ساڵ بێت و هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس بێت لەکاتى پێشکەشکردندا.
بو زانیارى زیاترلەسەر مەرجەکانى پێشکەشکردن و پرۆسەى پێشکەشکردن ، تکایە سەردانى ماڵپەڕى بالێوزخانەى ئەمریکا بکەن لە:
http://iraq.usembassy.gov/flta-program.html
هیچ تێچونێک بۆ پێشکەشکردن بۆ ئەم پرۆگرامە نیە. وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا هەموو تێچونەکانى خوێندنى ئەکادیمى و، گەشت و، بیمەى تەندروستى و، نیشتەجێبوون و هەروەها دەرماڵەیەکى مامناوەند بۆ ژیانى هەڵبژیردراوەکان دابین دەکات لەو کاتەى کە لە ئەمریکان.
دوامۆڵەت بو پێشکەش کردنى داواکارى رۆژى 30 ى حوزەیرانى 2014 ەیە. 

No comments:

Post a Comment